وەزیری سامانەسروشتییەکان: بەبێ کێشە نەوت ڕادەستی سۆمۆ دەکەین

08.11.2025
جەماوەر نیوز
وەزیری سامانەسروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: بەبێ کێشە نەوت ڕادەستی سۆمۆ دەکەن و هەشت ملیۆن لیتر نەوت دراوەتە کۆمپانیاکە.

کەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانەسروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ڕادەستکردنی نەوت بە کۆمپانیای سۆمۆ بەردەوامە و بەبێ هیچ کێشە و گرفتێک نەوت ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ دەکرێت.

وەزیری سامانەسروشتییەکانی ئاماژەی بەوەشدا لە ئێستادا ڕۆژانە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە 200 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ دەکات.

کەمال محەمەد ساڵح وتیشی، لەدوای ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق، هەرێم هەشت ملیۆن لیتر نەوتی ڕادەستکردوە.


لە 27 ی ئەیلولی ئەمساڵ هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە ڕێککەوتن، بەجۆرێک حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکۆی 285 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە،  230 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکات...

بابەتی هاوشێوە