یارییەکە کۆتایی هاتووە.. سودانی خولی دووەم نابینێتەوە؟

06.12.2025
جەماوەر نیوز
لەلایەکی دیکەوە، حسێن موئەنەس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە لایەنێکی سەر بە لیواکانی حزبوڵای عێراق، رەخنەی لە حکومەت گرتووە و گوتوویەتی، ئەوەی حکومەت کردوویەتی رەفتارێکی نابەرپرسیارانەیە و ئەم گەلە پێویستی بە دەسەڵاتێکی وا ملکەچ نییە.

هاوکات کەناڵی ئەلئەحد کە سەر بە عەسائیب ئەهلی حەقە، دەستیکرد بە دزەپێکردنی ناوی ئەندامانی لیژنەی بلۆککردنی داهاتی تیرۆریستان، بەشێک لە چاودێرانیش دەڵێن، رەنگە مەترسیی لەسەر ژیانی ئەندامانی لیژنەکە بێت.

ئاماژە بەوەش دەکەن، پەشیمانبوونەوەی عێراق لەو بڕیارە ئەوە نیشاندەدات، کە ئێران و گرووپەکانی نزیک لە ئێران، چەندێک کاریگەرییان بەسەر سیاسەتی عێراقەوە هەیە.

دوێنێ لە دوای زیادبوونی ناڕەزایەتییەکان، لیژنەی بلۆککردنی داهاتی تیرۆریستان، بڵاویکردەوە، ئەو بڵاوکراوەیەی لە 17ی مانگی رابردوو لە رۆژنامەی فەرمیدا دەرچووە، تەنیا ئەو کەس و لایەنانەی کردووەتە ئامانج کە پەیوەندییان بە داعش و ئەلقاعیدەوە هەیە.

لیژنەکە راشیگەیاندووە، بە هەڵە چەند گروپێکیان خستووەتە نێو لیستەکەوە کە پەیوەندییان بەو لیستەوە نییە، لیستەکە پێش تەواوبوونی پێداچوونەوەی کۆتایی بڵاوکراوەتەوە.

ئاماژەیان بەوەش کردووە، ناوی حزبوڵای لوبنان و حوسییەکانی یەمەن لە لیستەکە لادەبات و دووبارە لیستەکە لە رۆژنامەی فەرمی بڵاودەکرێتەوە.

بابەتی هاوشێوە