مامەڵەکانی خانەنشینیی پێشمەرگە تەواوبوون

04.02.2026
جەماوەر نیوز
بەڕێوەبەرى جێبەجێکار لە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی پێشمەرگەی سلێمانى رایدەگەیەنێت، ئەو مامەڵانەی تایبەت بە خانەنشینیی پێشمەرگە نێردراونەتە بەڕێوەبەرایەتییەکە، سەرجەمیان تەواوبوون.
هادی ئەکرەم، بەڕێوەبەرى جێبەجێکار لە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی پێشمەرگەی سلێمانى  راگەیاند، “کۆی مامەڵەی خانەنشینانی پێشمەرگە کە هاتووەتە بەڕێوەبەرایەتییەکەی ئێمە، تەواوبوون”.
وتیشی، “چەند ناوێکی دیکە ماون کە لە وەزارەتی پێشمەرگەن و نەهاتوونەتە لای ئێمە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “کۆی پڕۆسەکە چەند قۆناغێکە، سەرەتا لە وەزارەتی پێشمەرگەوە دەستپێدەکات، دواتر دەبرێتە وەزارەتی دارایی و لەکۆتایدا مامەڵەکان دەهێندرێنە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی پێشمەرگە”.

بابەتی هاوشێوە