شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین دەستپێدەکات

05.02.2026
جەماوەر نیوز
کەشناسی ڕایدەگەیەنێت کە لە ئەنجامی کاریگەری نزمە پەستانێکی باکووری دەریای ناوەڕاست، شەپۆلێکی نمە باران و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندم ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت و پلەی گەرماش کەمێک بەرز دەبێتەوە.
سەبارەت بە سبەینێ هەینیش ڕایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە کاتەکانی ئێوارە بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت و لەئەنجامی کاریگەری نزمە پەستانێکی باکووری دەریای ناوەڕاست شەپۆلێکی دیکەی نمە باران و بەفر لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو ناوچەکەمان دەگرێتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو کە لە کاتەکانی درەنگانی شەو نمە باران، لەگەڵ بەفرێکی کەم ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی ڕۆژهەڵات و پارێزگای سلێمانی دەگرێتەوە و پاشان بۆ کاتەکانی رۆژی شەممە کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر :15 پلەی سیلیزی
پیرمام 11 پلەی سیلیزی
سۆران 8 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 1 پلەی سیلیزی
سلێمانی 11 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 13 پلەی سیلیزی
دهۆک 13پلەی سیلیزی
زاخۆ 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 14 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 16 پلەی سیلیزی

بابەتی هاوشێوە