فازڵ نەبی: ئەمساڵ هیچ مەترسییەک لەسەر مووچە نییە

05.02.2026
جەماوەر نیوز
بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق، رایگەیاند، ئەمساڵ هیچ مەترسییەک لەسەر مووچە نییە.
د. فازڵ نەبی، بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق، رایگەیاند، ئەمساڵ هیچ گرفتێک بۆ مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دروست نابێت و سەرجەمیان دابەشدەکرێن.
وتیشی، “ئەمڕۆ 120 ملیار دینار لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەغداد نێردرا پێشبینیدەکرێت هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی یەک دابەشبکرێت.”.

بابەتی هاوشێوە