دێوەزمەی ڕام 2027 TRXبە هێزی 777 ئەسپ دەگەڕێتەوە

04.02.2024
جەماوەر نیوز

دێوەزمەکە جارێکی تر دەرکەوتەوە بۆ ئەوەی ڕکابەرەکانی تێکبشکێنێت، بەتایبەتی فۆرد ڕاپتۆر R.
دواجار ڕام Ram هەمووانی سەرسام کرد و دوای ماوەیەک لە دڵەڕاوکێ سەبارەت بە چارەنووسی بزوێنەرە ئەفسانەییەکانی “هێمی”، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٦دا وەڵامێکی توندی دایەوە

ئەمجارە بزوێنەرە ئەفسانەییەکەی V8 بە قەبارەی ٦.٢ لیتر سوپەرچارج جێگیر کراوە کە هێزەکەی گەیشتووەتە ٧٧٧ ئەسپ و زەبرەکەی ٩٢٢ نیوتن مەترە. ئەم دڕندەیە تەنها لە ٣.٥ چرکەدا لە سفرەوە دەگاتە خێرایی ٩٦ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
هەروەها هەشت گێڕی خودکاری هەیە و کە ٧٥٪ی هێزەکە بۆ تایەکانی دواوە دەنێرێت بۆ چێژوەرگرتنی بێ سنوور لە ناوچە شاخاوی و خۆڵاوییەکاندا.
لە ناوەوەش ئۆتۆمبێلەکە شاهانەیە و کوشنەکانی ساردکەرەوە، گەرمکەرەوە و سیستەمی مەساجیان تێدایە، لەگەڵ شاشەیەکی گەورەی ناوەندی بە قەبارەی ١٤.٥ ئینج. سیستەمی دەنگییەکەی لە جۆری Harmon Kardonە و لە ١٩ بڵندگۆ پێکهاتووە

نرخی ڕام ١٥٠٠ SRT TRX مۆدێل ٢٠٢٧ لە بازاڕە جیهانییەکاندا لە ١٠٢,٢٩٠ دۆلاری ئەمریکییەوە دەست پێدەکات و پێشبینی دەکرێت لە نیوەی دووەمی ئەمساڵەوە بگاتە پێشانگاکان.


بابەتی هاوشێوە