سۆمۆ: ئەستەم و مەحاڵە نەوت بە قاچاغ ببرێت

02.08.2025
جەماوەر نیوز
كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ) روونكردنەوەیەكی لەبارەی ئەو بەڵگەنامە دزەپێكراوانەوە بڵاوكردەوە كە باس لە جوڵە و گواستنەوەی نەوت دەكەن و ئاشكرایكردوە، بەهۆی ئەو رێكارە ئەمنیانەی دەگیرێنەبەر، ئەستەم و مەحاڵە نەوت بە قاچاغ ببرێت.
كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ) ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو بەڵگەنامانەی دزەیان پێكراوە لێكدانەوەی هەڵەیان بۆ كراوە، چونكە ئەوانە كاری رۆژانەن و ماوەی چەندین ساڵە بەردەوامن لەسەری، كە لەرێگەی ئەو بەڵگەنامانەوە رۆژانە ناوی ئەو شۆفێر و تانكەرانە دیاری دەكرێن كە بەرهەمە نەوتییەكان دەگوازنەوە، ئەگەر هەر ناوێكی جیاواز لە لیستەكاندا هەبێت، راستەوخۆ بە سەرجەم وێستگە ئەمنی و جیهانییەكاندا بڵاو دەكرێتەوە و رێگری لێدەكرێت.
كۆمپانیای سۆمۆ رونیشیكردۆتەوە، بەهۆی نەبوونی پسپۆڕیی یان جۆری نووسراوەكەوە نەتوانراوە لە میدیاكاندا ناوەڕۆكی بەڵگەنامەكە وەك خۆی بگەیەنرێت و وا بڵاوكراوەتەوە سۆمۆ دان بە قاچاغچێتی نەوتدا بنێت، بەڵام لەگەڵ لایەنە ئەمنییەكاندا هەماهەنگییەكی بەهێزیان هەیە بەو هۆیەشەوە قاچاغچێتیكردن بە نەوت ئەستەمە.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ