
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت: ئەمڕۆ گەیشتینە ڕێککەوتنێکی مێژوویی.
پێنجشەممە 25ـی ئەیلوولی 2025، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تۆڕی(ئێکس) پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت: ئەمڕۆ گەیشتینە ڕێککەوتنێکی مێژوویی کە تێیدا وەزارەتی نەوتی فیدراڵ نەوتی خاوی بەرهەم هێنراو لەو کێڵگانەى کە دەکەوێتە هەرێمی کوردستان وەردەگرێت و لە ڕێگەی بۆری عێراق- تورکیاوە هەناردەی دەرەوەی دەکات.
سوودانی دەڵێت: هەناردەکردنەوەی نەوت، دابەشکردنی سامان بەشێوەیەکی دادپەروەرانە دەستەبەردەکات و سەرچاوەکانی هەناردەکردن هەمەچەشن دەکات.
دەشڵێت: ئەو ڕێککەوتنە هاندەری وەبەرهێنان دەبێت.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052