وڵاتانی رێکخراوی ئۆپێک ئامانجی چارەکی یەکەمی ساڵی داهاتوویان پەسەندکرد

02.12.2025
جەماوەر نیوز



هەر هەشت ئەندامەکەی رێکخراوی ئۆپێک، ئامانجی خستنەڕووی نەوتیان لە رۆژێکدا بۆ ساڵی داهاتوو بڵاوکردەوە.
رێکخراوی ئۆپێک لە راپۆرتێکدا ئاشکرایکرد، هەر هەشت ئەندامەکە رێککەوتن لەسەر دیاریکردنی ئامانجەکانی سێ مانگی یەکەمی ساڵی 2026، بەو ئامانجەی پێداویستییەکانی جیهان لە وزە پڕبکرێتەوە و جێگری بە بازاڕ بدرێت.
بەگوێرەی راپۆرتەکەی ئۆپێک، عێراق لە چارەکی یەکەمی ساڵی داهاتوو رۆژانە چوار ملیۆن و 273 هەزار بەرمیل دەخاتەڕوو، سعودییەش وەک گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوت ماوەتەوە و لە چارەکی یەکەمی ساڵی داهاتوو رۆژانە 10 ملیۆن و 103 بەرمیل نەوت دەخاتەڕوو.

بابەتی هاوشێوە