ڕووسیا هۆشیاری ده‌دات له‌ باره‌ی ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان

24.02.2022
جەماوەر نیوز
دەسەڵاتدارانی ڕووسیا ڕۆژی پێنجشەممە هۆشدارییان دژ بە خۆپیشاندانیان دایە هاوسۆزانی دژە جەنگ لە وڵاتەکە. ئەمەش پاش ئەوەی سەرۆکی ڕووسیا ڤلادمێر پوتن هێرشی بۆ سەر ئۆکرانیا دەستپێکرد.
کۆمیتەی لێکۆڵینەوە، کە دامەزراوەیەکی حکومەتەو لێکۆڵینەوە لە تاوانە قورسەکان دەکات، هۆشداری هەلومەرجی یاسایی دابە ڕووسیاییەکان بۆ بەشداریکردن لە هەر خۆپیشاندانێکی ڕێگەپێنەدراوی پەیوەست بە " ئاڵۆزییەکانی دۆخی سیاسی دەرەکی."
دەڵێت وەڵامی ئەو داواکارییانە دراوەتەوە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراونەتەوە و داوای خۆپیشاندانی دژ بە بڕیارەکەی پوتن بۆ هێرشکردنە سەر ئۆکرانیا کراوە.
کۆمیتەکە دەڵێت " پێویستە مرۆڤ ئاگاداری دەرئەنجامە یاساییە نەرێنییەکانی ئەو کارانە بێت کە دەچنە خانەی دادگاییکردن لە سەر بەرپرسیارێتیی تاوانکاری."
وەزارەتی ناوخۆی ڕووسیاش دەڵێت " هەمو هەنگاوێکی پێویست دەگیرێتەبەر بۆ دڵنیابوون لە فەرمانی گشتی."
ڕووسیا یاسای توندی خۆپیشاندانی هەیە و زۆرجاریش خۆپیشاندانەکان بە دەستگیرکردنی بەکۆمەڵ کۆتاییپێدێت.
ژمارەیەک لە ڕووسیاییەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا داوایان لە خەڵکی کردووە بچنە سەر شەقامەکان بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بە هێرشەکان بۆ سەر ئۆکرانیا.
ڕێکخراوێکی سەربەخۆی چاودێری مافەکانی مرۆڤ OVD-Info دەڵێت بەلایەنی کەم 27 کەس لە سەرانسەری ڕووسیا دەستگیرکراون بەهۆی خۆپیشاندانی دژ بە شەڕ.