ڕوسیا : ئۆكرانیا به‌ هه‌ره‌مه‌كی تۆپبارانی دۆنباس ده‌كات

28.02.2022
جەماوەر نیوز

وه‌زیری به‌رگری ئۆكراینا ڕایگه‌یاند دوای پێنج ڕۆژ له‌ په‌لاماره‌كانی ڕوسیا هیچ شارێكی ئوكرانیا نه‌گیراوه‌.
وتیش جه‌نگه‌كه‌ بووه‌ته‌ جه‌نگێكی ئه‌وروپی و زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا جه‌كمان پێده‌ده‌ن.
لای خۆشیه‌وه‌ وه‌زیری به‌رگری ڕوسیا ڕایگه‌یاند ئۆكرانیا به‌ هه‌ره‌مه‌كی تۆپبارانی دۆنباس ده‌كات و به‌وهۆیه‌وه‌ 127 هه‌زار كه‌س له‌ دۆنباسه‌وه‌ ئاواره‌ی ڕوسیا بوون.