نانسی نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە

22.07.2019
جەماوەر نیوز
نانسی عجرەم لە تۆڕی کۆمەڵایه‌تی فەیسبووک نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە و بە ستایلە نوێکەی هەوادارنی سەرسام کردووە.
گۆرانیبێژی بەناوبانگی لوبنانی نانسی عجرەم لە هەژاماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایه‌تی فەیسبووک چەند وێنەیەکی خۆی بڵاوکردەوە بە ستایلێکی تازەوە دەرکەوت و هەوادارانی سەرسام کرد، وێنەکانی نانسی لە کاتی کۆنسێرەتەکەیەتی لە وڵاتی ئەردەن بە ئامادەبوونی هەوادارێکی زۆر پێشوازیەکی زۆری لێکرا.
نانسی نەبیل عەجرەم لە ١٦ی ئایاری ١٩٨٣ لە یەکێک لە خێزانە کریستیانەکان لە ناوچەی ئەجرەفـی لە بەیرووتـی پایتەختی لوبنان لە دایکبووە، نانسی گۆرانیبێژێکی بەناوبانگی عەرەبـی لوبنانـییە، لەدەستپێکی کارەکانی نانسی بەگۆرانییەکانی (أخاصمک ێ‌ە) و (یا سلام) وە (ێ‌ە ونص) بەجیھان ناسێنرا، نانسی دوو جار خەڵاتی مۆسیقاـی جیھانیی (World Music Award)ـی بەدەستھێناوە، نانسی جگە لەکاری گۆرانی وتن کاری تەلەفزیۆنی کردووە وەک لیژنەی ھەڵسەنگاندن ئەویش لەبەرنامەی عەرەب ئایدل.

زۆرترین خوێندراو