تابلۆی ژماره‌ یه‌كی هه‌ڵه‌بجه‌ نرخه‌كه‌ی له‌ یه‌ك ملیار دیناره‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات

16.09.2019
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ دوو شه‌ممه‌ 16ی ئه‌یلول  بەشێوەی زیادكردنی ئاشكرا 9 تابلۆی ئۆتۆمبێلی تایبەت لە پارێزگای ھەڵەبجە دەفرۆشرێن و نرخی ژمارە (1)ـیش ئاشكرا كرا.
ئازادا تۆفیق،پارێزگاری ھەڵەبجە له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا داوا لە سەرمایەداران و بازرگانان كرد و ئەو كەسانەی خوازیارن تابلۆكانی ھەڵەبجە لە ژمارە 1 تا 9 بكڕن، بەشداری رێوڕەسمەكە بكەن، كە پارەی تابلۆكان بۆ بنیاتنانەوەی شاری ھەڵەبجە تەرخان دەكرێت.
وتیشی سوپاس هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك ده‌كه‌ین ده‌ستی ئاوه‌دانی و ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ ده‌گه‌یه‌نێته‌ هه‌ڵه‌بجه‌، چونكه‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ و ناحیه‌كانی دووچاره‌ی وێرانكاری بونه‌ته‌وه‌ به‌ ده‌ستی ڕژێمی به‌عسی له‌ ناوچوو.
له‌لایه‌كی تره‌وه‌ عه‌مید حسێن عه‌بدوڵلا، به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ڕاگه‌یاند ئه‌و داهاته‌ی له‌فرۆشتنی ژماره‌ تایبه‌ته‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ستمان ده‌كه‌وێت، 80%ی بۆ پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری شاره‌كه‌و 20%یشی بۆ بواری هاتوچۆی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌بێت.
وتیشی ژماره‌ 1988 نافرۆشین و له‌مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه‌ دایده‌نێین، چونكه‌ ئه‌و ژماره‌یه‌ ئاماژه‌یه‌ به‌ساڵیادی كیمیابارانكردنی شاره‌كه‌".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌مڕۆ  ته‌نها ژماره‌ (1-9) ده‌خرێته‌ فرۆشتنی زیادكراوه‌، له‌ڕۆژانی ئاینده‌شدا ژماره‌ (10-99) ده‌فرۆشرێت"
سه‌باره‌ت به‌نرخی ژماره‌كانیش، عه‌مید حسێن عه‌بدوڵلا ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، "‌ نرخی ژماره‌ (1) له‌ یه‌ك ملیاره‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات، ژماره‌ (2-9) له‌ 600 ملیۆن دیناره‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ