حكومه‌تی عێراق هه‌وڵی دامركاندنه‌وه‌ی شه‌قام ده‌دات

06.10.2019
جەماوەر نیوز
له‌ دوای 5 رۆژ له‌ خۆپیشاندان له‌ ژماره‌یه‌ك پارێزگای عێراق و كوژرانی 100خۆپیشانده‌ر و برینداربونی 4000هه‌زار خۆپیشانده‌ر ، حكومه‌تی عێراق له‌ هه‌وڵی كۆتایی پێهینانی خۆپیشاندانه‌كانه‌ له‌ رێگای ئه‌و بڕیارانه‌ی ده‌ریكردووه‌ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران.
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دوێنی ئێواره‌ رایگه‌یاند هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌نجامدانی خزنه‌تگوزاری به‌ دابینكردنی هه‌لی كار و دامه‌زراندن به‌ شێوه‌ی گرێبه‌ست و دابه‌شكردنی زه‌وی نیشته‌جێبوون و دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون و دابینكردنی بڕێك پاره‌ بۆ كه‌مده‌رامه‌تان .

زۆرترین خوێندراو