بەڕێز محەمەد حاجی مەحمود بەشدارى لە کۆنگرەی پارتی سۆسیال دیموکراتی ئەڵمانیا ده‌كات

05.12.2019
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ پێنشەممە 5ی كانونی یه‌كه‌م  بەڕێز محەمەد حاجی مەحمود بە یاوەری شاندێکی مەڵبەندی ئەوروپای حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان گەیشتە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بۆ بەشداری کردن لە کۆنگرەی پارتی سۆسیال دیموکراتی ئەڵمانی.
ئه‌مرۆ یه‌كه‌م رۆژی كۆنگه‌ری پارتی سۆسیال دیموكراتی ئه‌ڵمانیا بو ئاماده‌بونی به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود به‌ڕێوه‌چوو.
بڕیاره‌ كۆنگره‌كه‌ تا ڕۆژانی داهاتویش به‌رده‌وام بێت و له‌ كۆنگره‌كه‌دا سەرۆکی نوێ بۆ ئەو حزبە لە ڕێگای دەنگدانی ئەندامانییه‌وه‌ دیاری دەکرێت و به‌رنامه‌ی كاره‌كانیان بۆ داهاتوو دەخەنە ڕوو.
له‌ كۆنگره‌كه‌دا ئەو بابەتانەی زیاترین باسی له‌باره‌ ده‌كرێت بریتین لە گۆڕانکاری کەش و هەوا، هەروەها سیاسەتی دەرەوەی ئه‌ڵمانیا و  ئاسایش و ئارامی ئه‌ڵمانیا.

زۆرترین خوێندراو