هونه‌رمه‌ندێكی دیاری كورد كۆچی دوایكرد

30.12.2019
جەماوەر نیوز
ئاسۆ عومەر سوارە، ئەکتەر و پێشکەشکار و شانۆکاری دیاری شاری سلێمانی و هەرێمی کوردستان بە نەخۆشی کۆچی دوایکرد.
ئاسۆ عومەر لە چەندین فیلم و درامای ناوداریی هەرێمی کوردستان بەشداریی کردووە و به‌ تایبه‌ت له‌ زنجیره‌ درامیای گه‌رده‌لول رۆڵێکی بەرچاوی بینی.
هونەرمەند ئاسۆ، باوکی مامۆستا بووە و دایکی ژنی ماڵەوە بووە، لە ساڵی 1946 بنەماڵەکەی لە شاری پێنجوێنەوە هاتوونەتە سلێمانی و لەو شارە ژیاوە. هەر لە منداڵیەوە لە رێگای قوتابخانەکەی، چووەتە ناو کارە هونەرییەکان و پەرەی بەو بوارە داوە. درامای گەردەلوول، دیارترین ئەو کارە هونەرییانەیە کە ئاسۆ عومەر رۆلێکی سەرەکی تێدا دەگێڕا.

زۆرترین خوێندراو