وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان پێشوازی له‌ ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی كرد

22.01.2020
جەماوەر نیوز
له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفاكراوان پێشوازی له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ كه‌سایه‌تی سیاسی و حكومی و كۆمه‌ڵایه‌تی  و چین و توێژه‌ جیاجیاكان كرد.
له‌ دیدارێكدا به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود ڕایگه‌یاند هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وامه‌ بۆ خزمه‌تكردنی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفاكراوان و زیندانیانی سیاسی و وتیشی له‌ پرۆژه‌ یاسای چاكسازی ماف و ئیمتیازاتی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان پارێزراوه‌ و ده‌مانه‌وێت خزمه‌تی زیاتری خانه‌واده‌ی شه‌هیدان بكه‌ین له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كاندا.

زۆرترین خوێندراو