ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
ئه‌مرۆ سی ئه‌ممه 4ی شوبات له شاری هه‌ولێر به‌ریز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود پێشوازی لە بەڕێز حه‌سه‌ن ڕه‌سوڵ، سەرۆکی عەشرەتی هارونی لە کوردستانی ڕۆژئاوا و وەفدێکی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا باس له ڕه‌وشی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئه‌منی خۆرئاوای كوردستان كرا.
به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود ڕۆڵی كه‌سایه‌تی و پیاوماقوڵان له ناوچه جیاكانی كوردستان به‌رز نرخان له ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی.
وتیشی به‌شێكی زۆر له سه‌رۆك عه‌شره‌ت و هۆزه كوردیه‌كان پشتیوانیان له شۆڕشه یه‌ك له دوایی یه‌كه‌كانی میلله‌ته‌كه‌مان كردووه.
لای خۆشیانه‌وه سه‌رۆك عه‌شره‌تی هارونی سوپاسی به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمودی كرد له خه‌بات و تێكوشان و ڕۆڵبینین له ئاشته‌وایی سیاسی كۆمه‌ڵایه‌تی له ناوچه‌كه‌دا.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052