ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود له دیدارێكی كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی ڕایگه‌یاند خۆپیشاندان مافێكی ئاسایی و یاسایی هه‌موو كه‌سێكه له‌م وڵاته‌دا و خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دوایه به‌شێكی كه‌م و به‌رنامه‌ی نییه و ئارسته‌ی نییه و ته‌نها هه‌ڵچونێكه، به‌ڵام خۆی نه‌بونی موچه و نه‌بونی خزمه‌تگوزاریه ئه‌وه كاریگه‌ری خۆی هه‌یه له‌سه‌ری ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی له‌م دوایاندا ، بۆ ئه‌وه‌نده ته‌ركیز له‌سه‌ر سوتاندنی شاره‌وانییه‌كان ده‌كه‌ن و ئه‌وه جێگه‌ی پرسیاره؟
له‌باره‌ی پرۆژه‌ی چاكسازی محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود هێمای بۆ ئه‌وه كرد چاكسازی ته‌نها قسه و له كوردستان ناكرێت ، چونكه چاكسازی ئه‌وه‌یه به ناشه‌رعی دامه‌زراوه لایانبه‌یت،به‌ڵام لێره‌دا ناكرێت و حزبه‌كان یه‌ك ئاراسته‌یان نییه ئه‌و حكومته له حزبه‌كان پێكهاتووه گه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه ده‌ربكرێت حزبه‌كان ده‌نگیان نابێت ، ڕه‌نگه بۆ ده‌نگدان بێت زۆربه‌ی ، چاكسازی ناكرێت و نابێت.
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود ئه‌وه‌ی خسته‌ڕووی فشاری ئه‌م خۆپشاندانانه هیچ كاریگه‌رێكی نابێت له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران ، ئه‌وفشارانه زۆر كه‌مه و به‌به‌راورد به ژماره‌ی خه‌ڵك.
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو خه‌بات و تێكۆشانم بۆ ئازادی كردووه.
ده‌قی دیمانه‌ی محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود:
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052