نزار غەزالی وێنه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی له‌ كاتی وه‌رزشكردن بڵاوكرده‌وه‌

03.02.2021
جەماوەر نیوز
نزار غەزالی ، پاڵەوانی جیهانیی لەشجوانی و راهێنەر چەند وێنەیەکی نوێی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەکاتی وەرزشکردن بڵاودەکاتەوە.
نزار غەزالی لەوبارەوە نووسیویەتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، وەرزشڤانێکی بەهێز و بە ئیرادە و لەشڕێکە. زۆر پابەندە بە وەرزشکردن و خاوەن رۆحێکی وەرزشییە لە مامەڵەکردن لەگەڵ خەڵک. 
من وەک وەرزشکار و راهێنەر چەندین ساڵە دەیبینم. کاک نێچیرڤان کەسێکی زۆر مەرد و زۆریش میهربانە. هەمیشە دەم بەخەندە و بە پێکەنینەوە دەیبینم. ئاواتی گەورەی ئارامی و دڵخۆشی خەڵکی کوردستانە، ئامانجی گەورەی خۆشگوزەرانی خەڵکە. 
سەرەڕای هەموو پلە باڵاکانی، زۆر خاکییە و لووتبەرزی ناکات بەرامبەر هیچ مرۆڤێک. زۆر بەڕێزە و کەرامەتی خەڵک دەپارێزێت. زۆر میهرەبانە و خۆشەویستی کوردستان لە هەموو هەوڵێکیدایە . 

زۆرترین خوێندراو