باڵیۆزی غانا لە ئێران بە جلوبەرگێکی کولتوورییەوە کارنامەکەی خۆی پێشکێشی حەسەن رووحانی

28.02.2021
جەماوەر نیوز
ئێریک ئۆوسو بواتینگ، باڵیۆزی غانا لە ئێران بە جلوبەرگێکی کولتوورییەوە کارنامەکەی خۆی پێشکێشی حەسەن رووحانی، سەرۆککۆماری ئێران کرد.
جلوبەرگەکەی ئێریک بواتینگ جلوبەرگێکی کولتووریی غانایە بەناوی کێنت کە بە دەست دەچنرێت، بە نەخش رەنگاورەنگ دەکرێت و بۆ بۆنە تایبەتەکان لەبەر دەکرێت. مێژووی داهێنانەکەیشی بۆ 400 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.
سەرەتا جلوبەرگەکە لە پەلکی دارخورما دروستدەکرا و تەنیا ئەندامانی بنەماڵەی پاشاکان بۆیان هەبوو لە بەری بکەن، بەڵام دواتر بووە جلی خەڵکی ئاسایی و ئێستا لە لۆکە دروست دەکرێت.

زۆرترین خوێندراو