هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به‌ خه‌رجكردنی بودجه‌ ده‌كرێت

17.04.2021
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ شەممە17ی نیسانی 2021 فازڵ نەبی بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراق رایگەیاند:"ئێستا بودجە لە وەزارەتی داراییە و لەبەر ئەوەی پەرلەمان دەستكاریی زۆری دەق و ماددەكانی نێو بودجەی كردووە، پێداچوونەوەیەكی باشی دەوێت".
نەبی ئاشکرایکردووە، "من پەیوەندیم بە وەزارەتی داراییەوە كرد و ئەوان باسیان لەوە كرد، كە ئەم ھەفتەیە وەزارەتی دارایی لە پێداچوونەوە بە یاسای بودجە و دەركردنی رێنمایی تەواو دەبێت و ھەفتەی داھاتوو دەست بە خەرجكردنی دەكرێت".
بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ خەرجكردنی بودجە، لە ھەفتەی داھاتوودا پشكی ھەرێمی كوردستانیش خەرج دەكرێت، چونكە پشكی ھەرێمی كوردستان ناردنی ئاسانە و تەنھا ٢٥٠ھەزار بەرمیل نەوتی ھەرێم و نیوەی داھات، كە پارەكەی بۆ ئەم مانگە چەندە، حیساب دەكرێت و پشكی ھەرێم دیاری دەكرێت و پارەكە رەوانە دەكرێت، بۆیە كاتی زۆری وەكو پێشوو ناوێت و لە ماوەیەكی كەمدا خەرج دەكرێت.

زۆرترین خوێندراو