ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
چاوه‌ڕوان ده‌کرێت جۆو بایدن سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا به مه‌به‌ستى که‌مکردنه‌وه‌ی شه‌پۆلى توندوتیژى و تاوان له وڵاته‌که‌ى چه‌ند بڕیارێکى سه‌رۆکایه‌تى له وتارێکدا ڕابگه‌یه‌نێت و چاوه‌ڕوانیش ده‌کرێت داواکارى له کۆنگرێس دووپاتبکاته‌وه بۆ په‌سه‌ندکردنى یاساى کۆنترۆڵکردنى چه‌ک.
به پێى ئاماره‌کانى پۆلیس له شارى نیویۆرک له‌م ساڵدا هه‌تا ئێستا 194 که‌س کوژرون ئه‌مه‌ش زیادى کردووه به به‌راورد له‌گه‌ڵ 171 ى ساڵى ڕابردوو له هه‌مان ماوه‌دا.له لۆس ئه‌نجلس دووهه‌مین گه‌وره‌ترین شارى ئه‌مه‌ریکا ژماره‌ى ئه‌و که‌سانه‌ى که ئه‌مساڵ کوژراون گه‌یشتووه‌ته 148 که‌س ئه‌م ژماره‌یه‌ش له ساڵى ڕابروو هه‌مانکاتدا که‌متربووه و 121 بووه، هاوکات له شیکاگۆ که سێهه‌مین گه‌وره‌ترین شارى ئه‌مه‌ریکایه 307 که‌س کوژراون به‌هه‌مان شێوه له‌وێش به به‌راورد له‌گه‌ڵ 296 ى ساڵى ڕابردوو زیادى کردووه.
به‌رزبوونه‌وه‌ى کوشتن و ته‌قه‌کردن له هاوینى ساڵى ڕابردووه‌وه ده‌ستیپێکردووه پاش ئه‌وه‌ى کۆتوبه‌نده‌کانى کۆڤید-19 سوککران. به پێى ڕاپرسییه‌کى نوێى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى شاره سه‌ره‌کییه‌کانى ئه‌مه‌ریکا، له ماوه‌ى ساڵى 2020 دا له نزیکه‌ى 67 شارى سه‌رانسه‌رى ئه‌مه‌ریکا نزیکه‌ى 8 هه‌زارو 77 که‌س کوژراون. ئه‌مه‌ش به ڕێژه‌ى له سه‌دا 33 زیادى کردووه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵى 2019.
ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052