ڕه‌نگی شین مێشك چالاك ده‌كات

07.07.2021
جەماوەر نیوز
ره‌نگی شین له‌ رووی ده‌روونییه‌وه‌ باشترین جۆر ره‌نگه‌ و ده‌بێته‌ هۆی چالاكبوونی مێشك و بیركردنه‌وه‌ی زیاتر بۆ داهێنان و په‌ره‌پێدان به‌ بیركردنه‌وه‌كانت.
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی له‌ زانكۆی كۆڵۆمبیا، پێوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆ و ئه‌رێنیی هه‌یه‌ له‌ نێوان داهێنان و ره‌نگی شیندا، توێژینه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر 600 كه‌س ئه‌نجام دراوه‌ و ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی شاشه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كانیان له‌سه‌ر ره‌نگی شین دانراوه‌، مێشكیان چالاكتر و داهێنانی زیاتریان كردووه‌ وه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی سوور بووه‌. 
پڕۆفیسۆری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی لێكۆینه‌وه‌كه‌ ده‌ڵێت، "له‌ پێوه‌ندیی نێوان ئاسمان و ئاو زه‌وی، هه‌میشه‌ مرۆڤ پێوه‌سته‌ به‌ ره‌نگی شینی كراوه‌وه‌ كه‌ ره‌نگێكه‌ مێشك ئارام ده‌كاته‌وه‌، هاوكات ده‌بینین له‌ به‌شێكی زۆری تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ره‌نگی شین دانراوه‌ وه‌ك فه‌یسبووك و تویته‌ر و زۆری تر.
به‌ڵام ئه‌مه‌ له‌خۆوه‌ نییه‌، به‌ڵكو هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ توێژینه‌وه‌ زانستییه‌ ده‌روونییه‌كان، كه‌ شین هۆكارێك بۆ داهێنان و چالاكبوونی مێشك و ئارامكردنه‌وه‌ی ده‌روون، بۆیه‌ زۆر كات كه‌ سه‌یری ئاسمان ده‌كه‌ین یان سه‌یری ده‌ریا ده‌كه‌ین، هه‌ست به‌ ئارامی مێشك ده‌كه‌ین، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی ڕه‌نگی شینه‌.

زۆرترین خوێندراو