موچه‌ی مانگی نیسان له‌ داهاتی نه‌وت و 200 ملیاره‌كه‌ی به‌غدا ده‌درێت

17.05.2022
جەماوەر نیوز

کۆبونەوەی سه‌رۆكی حكومه‌ت لەگەڵ پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە سەرپەرشتیارانی گەرمیان و راپەرین کۆتاییهات.
ئەمڕۆ سێ شه‌ممه‌ 17ی ئایاری 2022 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە سەرپەرشتیارانی گەرمیان و راپەرین کۆبووەوە.
بەپێی زانیارییه‌كان لەکۆبونەوەکه‌دا بڕیاردراوە موچەی مانگی نیسان لەداهاتی نەوت ولە 200 ملیار دینارەکەی بەغداد دابەشبکرێت و پێویستی بە داهاتی ناوخۆ نەبێت بەمەش موچەی هیچ وەزارەتێک دواناکەوێت تا 28 مانگ سەرجەم وەزارەتەکان موچە وەردەگرن.
هەروەها لەکۆبونەوەکە لیژنەیەکی هاوبەش پێکهێندرا بۆ بەدواداچونی دواکەوتنی موچە لە سلێمانی لیژنەکە بەزوترین کات میکانیزمێک دەدۆزێتەوە بۆئەوەی چیتر موچە لە سلێمانی دوانەکەوێت.

زۆرترین خوێندراو