سودانی سه‌ردانی تاران ده‌كات

27.11.2022
جەماوەر نیوز
محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی تاران ئێران ده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌حكومه‌تی عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رۆژی دووشه‌ممه‌ سه‌ردانی تارانی پایته‌ختی ئێران ده‌كات.
سه‌رچاوه‌كه‌ روونیكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌م سه‌ردانه‌ی سوودانی بۆ تاران له‌به‌رانبه‌ر بانگهێشتنامه‌ی فه‌رمی ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆككۆماری عێراق دێت كه‌ چه‌ند رۆژێك پێشتر له ‌رێگه‌ی باڵیۆزی ئێران له ‌عێراق پێگه‌یشتووه‌.

زۆرترین خوێندراو