شاندێكی مەکتەبی پەیوەندییەکانی پارتی سۆسیال دیموکرات سەردانی پارێزگاری ھەڵەبجە ده‌كات

28.11.2022
جەماوەر نیوز

ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، هه‌ڤاڵ ڕێبین محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان به‌ یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك له‌ هه‌ڤاڵانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كان سەردانی پارێزگاری ھەڵەبجەیان کرد و لەلایەن ئازاد تۆفیق، پارێزگاری ھەڵەبجە پێشوازیکران.
لە دیدارەکەدا باس لە توندوتۆڵکردنی پەیوەندییەکانی پارتی سۆسیال دیموکرات لەگەڵ پارێزگاری ھەڵەبجە و دامودەزگاکانی حکومەت لە سنورەکە کرا.
پشتگیری و پشتیوانی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان بۆ پارێزگای ھەڵەبجە و دامودەزگاکانی حکومەت لە سنورەکە دووپاتکراریه‌وه‌.
لەبەرامبەردا پارێزگاری ھەڵەبجە بەسەرکردنەوەکەی بەرزنرخاند و سوپاسی پشتگیری بەردەوامی محەمەد حاجی مەحمود کرد بۆ پارێزگاکە.

زۆرترین خوێندراو