سبه‌ی سوودانی ده‌گاته‌ تاران

28.11.2022
جەماوەر نیوز
یاریدەدەرێکی سەرۆک کۆماری ئێران ئەجندای سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ تاران ئاشکرا دەکات.
محەممەد جەمشیدی، یاریدەدەری کاروباری سیاسی لە نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق سبەی سێشەممە 29ی تشرینی دووه‌می 2022 بە سەرۆکایەتی شاندێکی سیاسیی و ئابووری بە سەردانێکی یەک رۆژە دەگاتە تاران، مەبەستی سەردانەکەش پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و فراوانکردنی هاوکارییەکانی نێوان ئێران و عێراقە.
جەمشیدی ئاماژەیداوە، ئیبراهیم رەیسی سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆمەڵگەی مێژوویی رۆشنبیری سەعدئاباد بە فەرمی پێشوازی سوودانی دەکات و لێگەیشتننامەیەکی تایبەت بە فراوانکردنی هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات واژۆ دەکەن.
محەمەد شیاع سوودانی، دوای سەردانەکانی بۆ ئوردن و کوەیت، ئەمە سێیەم سەردانی دەبێت بۆ دەرەوەی عێراق لەوەتەی لە 27ی مانگی رابردوو وەک سەرۆکوەزیرانی عێراق دەستبەکاربووە.

زۆرترین خوێندراو