سه‌رۆک کۆمار قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ى که‌سوکارى شه‌هیدان له‌ به‌رپرسیاریه‌تى هه‌مووماندایه‌

31.03.2023
جەماوەر نیوز
سه‌رۆک کۆمارى عێراق د.له‌تیف جه‌مال ڕه‌شید، ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ 30-3-2023، له‌ کوشکى به‌غداد، پێشوازیکرد له‌ شاندێکى کۆمه‌ڵه‌ى داکۆکى له‌ پرسى ئه‌نفال، که‌ پێکهاتبوون له‌قایمقامى سلمان سه‌یدعه‌لى مخلف جه‌بار و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوانى گه‌رمیان  به‌ڕێز جه‌بار  عومه‌ر صالح و سه‌رۆکى کۆمه‌ڵه‌ى به‌رگرى له‌ پرسى ئه‌نفال محسن ڕه‌شید محى الدین و ،مه‌لا هاوار شافعى و ڕه‌حمان خورشید و ته‌حسین حه‌مید صالح .

سه‌رۆک کۆمار دوپاتیکرده‌وه‌ که‌ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ى که‌سوکارى شه‌هیدان له‌ به‌رپرسیاریه‌تى هه‌مووماندایه‌ و  پێویسته‌ له‌ڕێگه‌ى یه‌ک ڕێکخراوه‌وه‌ هه‌وڵه‌کان یه‌کبخه‌ین که‌ نوێنه‌رایه‌تى گشت ئه‌نفاله‌کراوان بکات و هه‌وڵبده‌ین هه‌مو ڕوفاته‌کان بۆ که‌سوکاریان بگه‌ڕێنینه‌وه‌ .

 له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ ئه‌ندامانى شانده‌که‌ ڕێنمایه‌کانى سه‌رۆک کۆماریان به‌رز نرخاند و جه‌ختیان له‌وه‌کرده‌وه‌ که‌نوێنه‌رایه‌تى ئه‌و پرسه‌ ده‌که‌ن بۆ به‌دواداچوونى که‌یسى ئه‌نفال و داواکارییه‌که‌یان خسته‌ڕوو  بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ڕوفاتى قوربانیانى ئه‌م تاوانه‌ و سازکردنى مه‌راسیمێکى شایسته‌ بۆ یادکردنه‌وه‌ى تاوانه‌که‌ و هیوایان خواست که‌ سه‌رۆک کۆمار پشتیوانى قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ى  قوربانیانى ئه‌نفال له‌ڕێگاى حکومه‌ته‌وه‌ بکات . دوپاتیکرده‌وه‌ که‌ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ى که‌سوکارى شه‌هیدان له‌ به‌رپرسیاریه‌تى هه‌مووماندایه‌ و  پێویسته‌ له‌ڕێگه‌ى یه‌ک ڕێکخراوه‌وه‌ هه‌وڵه‌کان یه‌کبخه‌ین که‌ نوێنه‌رایه‌تى گشت ئه‌نفاله‌کراوان بکات و هه‌وڵبده‌ین هه‌مو ڕوفاته‌کان بۆ که‌سوکاریان بگه‌ڕێنینه‌وه‌ .

 له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ ئه‌ندامانى شانده‌که‌ ڕێنمایه‌کانى سه‌رۆک کۆماریان به‌رز نرخاند و جه‌ختیان له‌وه‌کرده‌وه‌ که‌نوێنه‌رایه‌تى ئه‌و پرسه‌ ده‌که‌ن بۆ به‌دواداچوونى که‌یسى ئه‌نفال و داواکارییه‌که‌یان خسته‌ڕوو  بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ڕوفاتى قوربانیانى ئه‌م تاوانه‌ و سازکردنى مه‌راسیمێکى شایسته‌ بۆ یادکردنه‌وه‌ى تاوانه‌که‌ و هیوایان خواست که‌ سه‌رۆک کۆمار پشتیوانى قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ى  قوربانیانى ئه‌نفال له‌ڕێگاى حکومه‌ته‌وه‌ بکات .


زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ