ۆرکشۆپی زانستی هەفتەی بەرنگاربوونەوەی دژە مایکرۆبەکان بەڕێوەچوو

20.11.2023
جەماوەر نیوز

سەر لە بەیانی ئەمرۆ دووشەممە رێکەوتی 20-11-2023 بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو ، بریکاری وەزارەتی تەندروستی ، بەرێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێرو ژمارەیەکی بەرچاو لە پسپۆرو پزیشکان ۆرکشۆپێکی تایبەت بە هەفتەی بەرنگاری دژە مایکرۆبەکان بەرێوە چوو …
تێدا بە شێوەیەکی گشتی ناساندنی کێشەی بەرگری دژە مایکرۆبەکان خرایە روو…
دووپات لەسەر ناوەرۆکی ئەجیندای ۆرکشۆپەکە کرایەوە کەوا دژە مایکرۆب یەکێکە لە مەزنترین بەرنگاریەکان نەك تەنها لە هەرێمی کوردستان بەڵکو لەسەر ئاستی جیهانیش لەلایەن رێکخراوی تەندروستی جیهانی مایەی بایەخی توێژینەوە زانستییەکانە …
لەم روانگەیەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەولەویەتی تەواوی بە کەرتی تەندروستی داوەو بە بایەخەوە لەم کەرتە گشتییەی پەیوەستە بەژیانی تاکەکان دەروانێ …
بۆیە گرنگە سێکتەرە تەندروستییەکان چ لە بۆنەکان بێت یان لەکاتی ئاساییدا هۆشیاری بەردەوام لە بارەی بایەخ و گرنگی ئەم بابەتە بڵاوبکەنەوە …

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ