ئه‌مریکا پێگه‌ى سه‌ربازیی که‌تائیبى حیزبوڵڵا بۆردومان ده‌کات

24.01.2024
جەماوەر نیوز
به‌گوێره‌ى ئاژانسه‌کانى هه‌واڵ، دوێنێ شه‌و ئه‌مریکا له‌ ڕێگه‌ى بۆردومانى ئاسمانیى چڕه‌وه‌ پێگه‌ سه‌ربازییه‌کانى که‌تائیبى حیزبوڵڵاى سه‌ر به‌ گرووپى حه‌شدى شه‌عبى له‌ ناحیه‌ى جورفولسه‌خه‌ر له‌ پارێزگاى بابل کرده‌ ئامانج و کوژراو و بریندار هه‌یه‌.
وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند، له‌سه‌ر فه‌رمانى سه‌رۆک بایدن، وه‌ک وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌کى ڕاسته‌وخۆ له‌ دژى زنجیره‌یه‌ک هێرشى سه‌ر هێزه‌کانى ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى له‌ عێراق و سووریا، هێزه‌کانمان چه‌ند گورزێکى پێویست و گونجاویان له‌ دژى سێ دامه‌زراوه‌ که‌ میلیشیاکانى که‌تائیبى حیزبوڵڵا و گرووپه‌کانى دیکه‌ى سه‌ر به‌ ئێران به‌کارى ده‌هێنن ئه‌نجام دا.


زۆرترین خوێندراو