جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز
به‌پێى به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کى ده‌زگاى هه‌واڵگریى ئه‌مریکا شا حسێن کورێکى هه‌یه لهئهکتهرێکى هۆڵیوود که‌به‌هۆى په‌یوه‌ندى سۆزداریداریى نێوانیان بووه.
له‌کاتى گه‌ڕان و لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌کان ده‌رباره‌ى کوژرانى جۆن که‌نه‌دى سه‌رۆکى پێشووى ئه‌مه‌ریکا، کۆمه‌ڵێک به‌ڵگه‌نامه و زانیارى ئاشکرابووه، یه‌کێک له‌وانه په‌یوه‌ندیى نێوان پادشاى پێشووى ئوردن و ئه‌کته‌رێکى هۆڵیووده.
له به‌ڵگه‌نامه‌کاندا هاتووه، له ساڵانى په‌نجاکانى سه‌ده‌ى ڕابردوودا ده‌زگاى هه‌واڵگریى ئه‌مه‌ریکا به‌پێى پلانێک ئه‌کته‌رێکى هۆڵیوودیان له شا حسێن نزیکردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش پشتیان به ملیاردێرێک به‌ستووه به ناوى (هوارد هیوز)، بۆ گه‌ڕان به‌دواى ئافره‌تێکدا و نزیککردنه‌وه‌ى له شا، له‌و کاته‌ى که مه‌لیک له ساڵى ١٩٥٩دا سه‌ردانى لۆس ئانجلسى کردووه ئه‌و کاره ئه‌نجامدراوه.
بارودۆخى ئوردن له‌و ساڵانه‌دا به دۆخێکى ئابورى و سه‌ربازیى سه‌ختدا تێده‌په‌ڕى به‌هۆى کێشه‌کانى له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا، مه‌لیک به مه‌به‌ستى هاوکاریکردنى ئه‌مریکا له وڵاته‌که‌ى سه‌ردانى لۆس ئانجلسى کردووه، ده‌زگاى ئێف بى ئاى به سوودوه‌رگرتن له‌و ملیاردرێره توانرا ئه‌کته‌رێکى هۆڵیوود به ناوى سۆزان کابوت که ته‌مه‌نى ٢٣ ساڵ بووه، له مانگى نیساندا و له ئاهه‌نگێکى سینه‌مایى هۆڵیوود، که مه‌لیک وه‌کو میوان تێیدا به‌شداربووه لێى نزیکبێته‌وه، به‌و جۆره په‌یوه‌ندى سۆزدارى نێوان شا و ئه‌و ئه‌کته‌ره ده‌ستیپێکردووه و ماوه‌ى شه‌ش ساڵى خایاندووه.
ماڵێک له ته‌نیشت ئه‌و هۆتێله‌ى که شا تێیدا ماوه‌ته‌وه له لۆس ئانجلس بۆ سوزان دابینکراوه و شه‌وانه سه‌ردانى مه‌لیکى کردووه، سوزان یه‌کێک بووه له کارمه‌ندانى ده‌زگاى هه‌واڵگریى ئه‌مه‌ریکا و ته‌نها به‌و مه‌به‌سته له مه‌لیک نزیکبووه‌ته‌وه، نه‌ک بوونى هه‌ستى خۆشه‌ویستى بۆ مه‌لیک.
به‌هۆى ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌وه مه‌لیک ناچاربووه هه‌موو داواکارییه‌کانى ئه‌مه‌ریکا جێبه‌جێ بکات تاوه‌کو نهێنى په‌یوه‌ندییه‌که‌ى ئاشکرانه‌بێت، له ئه‌نجامى درێژه‌ى په‌یوه‌ندییه‌که‌یدا سوزان منداڵێکى له مه‌لیک بووه به ناوى "کابوت"، له کۆتاییشدا کابوت دایکى خۆى ده‌کوژێت و به‌وهۆیه‌شه‌وه به‌ند ده‌کرێت.