له‌ ڕێگه‌ی پرده‌وه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌به‌سرێته‌وه‌ به‌ شاره‌زوره‌وه‌

22.06.2019
جەماوەر نیوز
له‌ رێگه‌ی پرده‌وه‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌به‌سرێته‌وه‌ به‌ پارێزگای سلێمانی و گه‌رمیانه‌وه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هێما بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات " بە بڕی ٨ ملیار و ٤٥٠ ملیۆن دینار بۆ دروستکردنی (پردی تووەقوت) کە پارێزگای ھەڵەبجە دەبەستێتەوە بە ھەردوو قەزای دەربەندیخان و شارەزوور".
ئامانج ڕه‌حیم، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕایگه‌یاند ڕەزامەندی وه‌رگیراوه‌ بۆ دابینکردنی بوودجەی پێویست بە بڕی ٨ ملیار و ٤٥٠ ملیۆن دینار بۆ دروستکردنی (پردی تووەقوت) کە پارێزگای ھەڵەبجە دەبەستێتەوە بە ھەردوو قەزای دەربەندیخان و شارەزوور.
 ناوبراو ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو ھاتوچۆ و ئاڵوگۆڕیی بازرگانی لە نێوان ھەڵەبجە وئیدارەی گەرمیان ئاسان دەکات، وقەرەباڵغیش لەسەر ڕێگای ھەڵەبجە-سەید سادق کەم دەکاتەوە، و سوودی تایبەتیشی دەبێت بۆ دانیشتوانی ناحیەی بەمۆی سەربە پارێزگای ھەڵەبجە.
شایه‌نی ئاماژه‌ بۆ كردنه‌ ئه‌و پرده‌ ده‌كه‌وێته‌ خۆرئاوای شاری هه‌ڵه‌بجه‌ شوێنی پرده‌كه‌ش ده‌كه‌وێته‌ گوندی غوڵامی خوار و گوندی بێسڵمینه‌وه‌.

زۆرترین خوێندراو