ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
به‌پێى پشکنینى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ته‌ندروستى سلێمانى دوو جۆر ماستى کۆمپانیاى کاله شیاوى خواردن نییه و له پشکنین ده‌رنه‌چووه.
به‌پێى راپۆرتى لیژنه‌ى دووى سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى دواى ئه‌وه‌ى جۆره‌کانى ماستى کۆمپانیاى کاله براوه بۆ بشکنین بۆ دڵنیابوون له لایه‌نى ته‌ندروستى و ده‌رکه‌وتووه هه‌ردوو جۆرى (ماستى به‌یانیان 700گم و سڤن 2 کگم) ته‌ندروست نین بۆ خواردن، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى که ماوه‌ى به‌کارهێنانیان به‌سه‌رنه‌چووه.
به‌پێى راپۆرته‌که ده‌ست به‌سه‌ر (540) دانه له ماستى به‌یانیان و (240) ماستى سڤنى کۆمپانیاکه‌دا گیراوه و دواى پشکنین له‌ناو براوه که به‌رواره‌که‌ى له 2019.6.28 ده‌ست پێده‌کات و به 2019.7.27 کۆتایى پێدێت.
به‌پێى راپۆرتى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ته‌ندروستى سلێمانیش له‌کۆى (8) جۆرى ماستى کۆمپانیاى کاله که پشکنینیان بۆ کراوه ته‌نها هه‌ردوو جۆرى (به‌یانیان و سڤن) له پشکنین ده‌رنه‌چوون و جۆره‌کانى تر به‌پێى پشکنینه‌کان هیچ کێشه‌یه‌کیان نییه و بۆ خواردن گونجاون.
سه‌ره‌ڕاى له‌ناوبردنى ئه‌و بڕه ماسته نه‌شیاوه‌ش کۆمپانیاکه به بڕێک پاره سزا دراوه.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052