په‌رله‌مان سبه‌ى پێشنیازى یاساى پارێزگاکانى هه‌رێمى کوردستان ده‌خاته‌ ده‌نگدانه‌وه‌

07.07.2019
جەماوەر نیوز
ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مانى کوردستان، به‌رنامه‌ى کارى دانیشتنى ژماره‌ (12)ى ئاساییى رۆژى دووشه‌مه‌ رێکه‌وتى 8-7-2019 ى راگه‌یاند، که‌ به‌مشێوه‌یه‌ى خواره‌وه‌یه‌:

به‌رنامه‌ى کار

به‌پێى حوکمى بڕگه‌کانى (یه‌که‌م، دووه‌م، سێیه‌م) له‌ مادده‌ى (16) و برگه‌ى (سَییه‌م) له‌ مادده‌ى (18) و مادده‌کانى (47، 48، 52، 55، 56، 57)، له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان ـ عیراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ى کارى دانیشتنى ژماره‌ (12)ى ئاسایى خولى به‌هاره‌ى ساڵى یه‌که‌م له‌ خولــى پێنجه‌مى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان له‌ کاتژمێر (11)ى پێشنیوه‌ڕۆى رۆژى دووشه‌مه‌ رێکه‌وتى  8-7-2019  به‌م شێوه‌یه‌ بێت:

یه‌که‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر (پێشنیازى یاساى هه‌موارى یه‌که‌مى یاساى ژماره‌ (3)ى ساڵى 2009 یاساى پارێزگاکانى هه‌رێمى کوردستان و خستنه‌ڕووى راپۆرتى لیژنه‌ى یاسایى به‌پێى حوکمى ماده‌کانى (90 و 91 و 93 و 96 و 97) له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان).


زۆرترین خوێندراو