ئهتوانى لهرێگاى ئیمهیڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه پهیوهندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
ئهمرۆ دوو شهممه 15ی تهموز یەکەمین کۆبوونەوەی کابینەی نۆیهمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسروور بارزانی بەڕێوەچوو و تێیدا ئەنجوومەنی وەزیران چەند بڕیارێکی دەرکرد.
دەقی بڕیارەکانى یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ههرێمی
كوردستان:
یەکەم: سەرجەم
وەزیرەکان و خاوه ن پۆستە باڵاکان دەبێت پابەند بن بە دەوامی فەرمی وەزارەتەکانیان
لە دەستپێکی دەوامی رۆژانی یەکشەممەوە تا کۆتایی دەوامی فەرمی لە رۆژانی
پێنجشەممە.
دووەم: سەرجەم فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێم دەبێت پابەند
بن بە کاتی دیاریکراوی دەوامی فەرمی و هیچ کەسێک بۆی نیە لە کاتی دەوامی فەرمیدا
شوێنی کارکردنی خۆی بەجێ بهێڵیت یان کارێکی دیکەی دەرەوەی ئەرکەکەی جێبەجێ بکات.
سێیەم: فەرمانبەران دەبێت پابەند بن بە پاراستنی نهێنی
کارووباری فەرمانبەرییەتی و نابێت ئەو زانیارییانەی کە بە نهێنی پۆلێن دەکرێن، لە
دەرەوەی رێکارە یاساییەکان ئاشکرا بکرێن.
چوارەم: هەموو وەزیرەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی
کوردستان دەبێت بە پێی یاسا ورێنماییەکانی دەستەی دەستپاکیی کوردستان،
سەرجەم ماڵ و موڵکی خۆیان ئاشکرا بکەن.
پێنجەم: دەبێت رووتین لەداموودەزگانی حکومەتدا نەمێنێت
وسەرجەم مامەڵەی هاووڵاتیان بە شێوەیەکی خێرا و وورد، لەلایەن فەرمانبەرانەوە
جێبەجێ بکرێت. هەروەها وەڵامدانەوەی سکاڵاو و پرسیاری هاووڵاتیان بە شێوەیەکی خێرا
و گونجاو، ئەرکی داموودەزگاکانی حکومەتە و دەبێت وەڵامی روون و ئاشکرا بۆ مامەڵەی
هاووڵاتیان هەبێت و هۆکاری هەردواکەوتنێک یا رەزامەندی نەدانێک روون و ئاشکرا بێت
وپێویستە رێز لە هاوڵاتیان بگیرێت لە داموودەزگاکانی حکومەتدا.
شەشەم: دیاردەی بەرتیلدان و بەرتیل وەرگرتن، لەناو
دامودەزگاکانی حکومەتدا هەستی پێدەکرێت، بۆیە بنبڕ کردنی ئەم دیاردەیە دەبێتە
یەکێک لەکارە لەپێشینەکانی وەزیر و بەرپرسە باڵاکانی حکومەتی هەرێم و ئەم بابەتە
بە هیچ شیوەیەک چاوپۆشی لێ ناکرێت و سەرپێچیکاران بە تووندی سزا دەدرێن.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمهیڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه پهیوهندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052