به‌رنامه‌ى لیستى هاوپه‌یمانى نیشتمانى کوردستان بۆ ئه‌نجومه‌نى پاریزگاى سلێمانى

4/1/2014 9:33:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

به‌رنامه‌ى لیستى هاوپه‌یمانى نیشتمانى کوردستان بۆ ئه‌نجومه‌نى پاریزگاى سلێمانى

پێشه‌کى:
لیستى هاوپه‌یمانى نیشتمانى کوردستان لیستێکه‌ پێکهاتووه‌ له‌ (حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان، حزبى شیوعى کوردستان، حزبى زه‌حمه‌تکێشانى کوردستان)، که‌ له‌سه‌ر بنه‌ماى خزمه‌تکردنى زیاترى هاونیشتمانیانى کوردستان، له‌ پێناو یه‌کخستى ناوماڵى کوردى به‌یه‌که‌وه‌و وه‌ک تاکه‌ هاوپه‌یمانى کوردى به‌شدارى له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانى (30/4/2014) دا ده‌کات‌و ده‌یه‌وێت به‌پێى ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ خزمه‌تى هاونیشتمانیان بکات له‌ پاریزگاى سلێمانى، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش متمانه‌و ده‌نگى جه‌ماوه‌رى سنورى بازنه‌ى سلێمانى پێویسته‌ بۆ به‌دیهێنانى ئه‌م ئامانجانه‌:
یه‌که‌م / بوارى ڕۆشنبیرى:
هه‌وڵدان بۆ به‌که‌لتورکردنى خوێندنه‌وه‌و گرنگیدانى زیاتر به‌کتێبخانه‌کان به‌تایبه‌ت له‌قه‌زاو ناحیه‌کان .
ئه‌نجامدانى زۆربه‌ى چالاکییه‌ ڕۆشنبیرى و هونه‌رییه‌کان وکردنه‌وه‌ى هۆڵى شانۆ وسینه‌ما له‌ پاریزگاى سلێمانى .
هاوکاریکردنى مادى و مه‌عنه‌وى کۆمه‌ڵه‌و ڕێکخراوه‌کان ورێزلێنان له‌داهێنه‌ر ونوسه‌رو رۆشنبیران وبه‌رهه‌مه‌کانیان .

دووه‌م / بوارى په‌روه‌رده‌وخوێندن:
به‌ مۆدیرن کردنى ناوه‌نده‌کانى خوێندن و  زیادکردنى ژماره‌ى خوێندنگاکان و هاوتاکردنى ئاستى خوێندنگا گشتییه‌کان به‌ خوێندنگا نمونه‌ییه‌کان، به‌رزکردنه‌وه‌ى ئاستى زانستى له‌ناوه‌نده‌کانى خوێندندا.
زیادکردن و گرنگى دان به‌ جۆرى دایه‌نگه‌و باخچه‌ى ساوایان له‌پێناو پێگه‌یاندنى نه‌وه‌یه‌کى ته‌ندروست .
هه‌وڵدان بۆ دروستکردنى په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌ندروست له‌ نێوان مامۆستاو خوێندکارو خانه‌واده‌که‌ى .
ڕێزگرتن و پاداشتکردنى مامۆستاوک که‌سانى داهێنه‌ر له‌بوارى په‌روه‌رده‌و زانستدا. 

سێیه‌م / بوارى وه‌رزش‌ولاوان: 
ڕه‌خساندنى هه‌لى کار بۆ لاوان‌و گرنگیدان به‌به‌هره‌و تواناکانیان و زیادکردنى قه‌رزى پرۆژه‌کانیان.
گرنگیدانى زیاتر به‌ یانه‌ وه‌رزشیه‌کان و کردنه‌وه‌ى یاریگاو سه‌نته‌رى وه‌رزشى له‌سه‌رجه‌م قه‌زاو ناحیه‌کان وکه‌مکردنه‌وه‌ى نرخى کرێى یاریگا .
کردنه‌وه‌ى فێرگه‌ى وه‌رزشى تایبه‌ت، بۆ پێگه‌یاندنى وه‌رزشکاران و هاوکاریکردنى مادى و مه‌عنه‌وى پاڵه‌وانه‌ وه‌رزشییه‌کان.

چواره‌م / بواره‌کانى خزمه‌تگوزارى:
أ‌) ته‌ندروستى:
کۆنتڕۆڵکردنى نرخى ده‌رمان‌و زیادکردن وباشکردنى کۆنتڕۆڵى جۆرى ونرخى ده‌رمان .
گرنگیدانى زیاتر به‌ چاودێرى ته‌ندروستى و لیژنه‌کان و پێدانى ده‌سه‌ڵاتى ته‌واو پێیان.
هه‌وڵدان بۆ هێنانى ئامێره‌ پزیشکییه‌ پێشکه‌وتووه‌کان له‌ سه‌رجه‌م بواره‌ پزیشکییه‌کان وپێگه‌یاندنى کادرى تایبه‌تمه‌ند .
گرنگیدان به‌ هۆشیارى ته‌ندروستى‌و خۆپاراستن له‌ ڕێگه‌ى پرۆژه‌و به‌رنامه‌ى تایبه‌ته‌وه‌و ئاشناکردنى نه‌خۆش به‌ ماف و ئه‌رکه‌کانیان.
ب ) هاتوچۆو ڕیگاوبان:
هه‌وڵدان بۆ به‌ یه‌ک ئاراسته‌ کردن وباشترکردنى ڕێگاکانى هاتوچۆ ، دانانى هێماى پێویست به‌ شێوه‌یه‌کى ئه‌ندازه‌یى به‌مه‌به‌ستى پاراستنى گیانى هاوڵاتیان.
گرنگیدان به‌ دروستکردنى پرد و ئه‌نده‌رپاس و دانانى ترافیکى پێویست وبڵاوکردنه‌وه‌ى هۆشیارى هاتوچۆ .
پێداچوونه‌وه‌ به‌ سیسته‌مى غرامه‌ى هاتووچۆو ڕێکخستنیان به‌شێوه‌یه‌کى گونجاو، که‌ سه‌لامه‌تى هاوڵاتیان بنه‌ماى دانانى بڕى غرامه‌کان بێت.

ج) ژینگه‌و گه‌شتوگوزاریى:
زیادکردنى ڕێژه‌ى سه‌وزایی وبڵاوکردنه‌وه‌ى هۆشیارى ژینگه‌پارێزى .
دروستکردنى کارگه‌ى ڕیسایکلیین .

کارکردن بۆ گرنگیدان به‌بوارى گه‌شتوگوزار له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى و پێدانى قه‌رز بۆ پرۆژه‌ى گه‌شتوگوزارى به‌شێوه‌ى درێژخایه‌ن .
گرنگیدان به‌ شوێنه‌واره‌ مێژوویى‌و ئاینییه‌کان‌و کردنیان به‌شوێنى گه‌شتیارى ، ئاماده‌کردنى ڕیبه‌رێکى گه‌شتیارى به‌ چه‌ند زمانێک.
 

پێنجه‌م / بوارى وه‌به‌رهێنان:
هاندانى که‌رتى تایبه‌ت‌و کارئاسانى بۆیان به‌مه‌به‌ستى داهێنان و ئه‌نجامدانى پرۆژه‌ى تایبه‌ت.
دروستکردنى یه‌که‌ى نیشته‌جێبوون به‌نرخێکى که‌م وقیستى درێژخایه‌ن بۆ هاوڵاتیانى که‌مده‌رامه‌ت‌و کرێنشینان.
گرنگیدان به‌ وه‌به‌رهێنانى ناوخۆ له‌ بواره‌ جیاوه‌زه‌کاندا.
شه‌شه‌م / بوارى کارگێڕى‌و ئابوورى : 
گرنگیدان به‌ سیسته‌مى ئه‌لکترۆنى و به‌ستنه‌وه‌ى داموده‌زگاکانى پاریزگاکه‌ به‌یه‌که‌وه‌ ،دروستکردنىکۆمه‌ڵگاى فه‌رمانگه‌کان به‌ره‌چاوکردنى پێداویستى که‌سانى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت .
کۆنتڕۆڵکردنى نرخى بازاڕ له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندى هاوڵاتیان و هاندانى ململانێى دابه‌زاندنى نرخ.
هاندانى سه‌رمایه‌دارانى ناوخۆیی و بیانى بۆ وه‌گه‌رخستنى سه‌رمایه‌کانیان له‌ پارێزگاى سلێمانى .
هه‌وڵدان بۆ دامه‌زراندنى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پشکنین بۆ سه‌لامه‌تى گیانى کرێکاران له‌شوێنى کارکردنیان .


له‌پێنااو جێیه‌جێ کردنى ئه‌م کارنامه‌یه‌و خۆشگوزه‌رانى و ئاوه‌دانى ، ده‌نگ بده‌ به‌لیست  هاوپه‌یمانى تیشتیمانى کوردستانى ژماره‌ 80 و کاندیده‌کانى ئه‌م لیسته‌ .

                     لیستى هاوپه‌یمانى نیشتمانى کوردستان


زۆرترین خوێندراو