به‌رنامه‌ى لیستى هاوپه‌یمانى نشتیمانی کوردستان ژماره‌ ( 212) بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانی عێراق

4/2/2014 3:17:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

به‌رنامه‌ى لیستى هاوپه‌یمانى نشتیمانی کوردستان ژماره‌ ( 212) بۆ 
هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانی عێراق


      لیستى هاوپه‌یمانی نیشتمانی کوردستان ژماره‌(212)،هه‌وڵده‌دات بۆ چه‌سپاندنى بنه‌ماکانى  برایه‌تى و پێکه‌وه‌ ژیانى ئاشتیانه‌ و جێبه‌جێ کردنى ده‌ستورى هه‌میشه‌یى  وڵات و په‌سه‌ندکردنى پرانسیپى هاوڵاتى بوون و دادپه‌روه‌رى و یه‌کسانى و ده‌سته‌به‌ر کردنى مافه‌ڕه‌واکانى گه‌لانى عیراق له‌ ئازادى و خۆشگوزه‌رانى و پاراستنى   ئاسا یش به‌گشتى‌و مافى چاره‌نووس بۆ گه‌لى کوردستان به‌تایبه‌تى.

لیستى هاوپه‌یمانی نیشتمانی کوردستان ژماره‌ (212) خه‌بات ده‌کات له‌پێناو :

یه‌که‌م  : پرسه‌ سیاسى و چاره‌نووس سازه‌کان :
1ـ سیسته‌مێکى حوکمرانى دیموکراسى ،که‌تێیدا ڕه‌چاوى فره‌یى  نه‌ته‌وه‌یى و ئاینى و سیاسیى  بکرێت‌و مافى بریادانى چارونووسى تێدا ده‌سته‌به‌ر کرابێ‌.
2ـ جێبه‌جێ کردنى مادده‌ى (140)و ته‌واوى به‌نده‌کانى ده‌ستوورى هه‌میشه‌ى عیراق  که‌ زۆرینه‌ى خه‌ڵکى عیراق ده‌نگى بۆ داوه‌‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى که‌رکوک‌و ناوچه‌ دابڕێنراوه‌کان بۆ سه‌ر هه‌رێمى کوردستان.
3-گۆڕینى ته‌وافوقى پێکهاته‌کان، بۆ ته‌وافوقى نه‌ته‌وه‌یى له‌عێراق‌و جێگیرکردنى وه‌ک بنه‌مایه‌کى ده‌ستوورى.
4-کاراتر کردنى داواکارى گشتى و پاراستنى بێ لایه‌نى دادگا، په‌ره‌پێدانى ده‌زگاکانى چاودێرى دارایى و  نه‌زاهه‌ .
5- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هه‌مو ئه‌و یاسا و بڕیارانه‌ى که‌ بونه‌ته‌ هۆى گۆڕینى  سیماى دیموگرافیاى  پارێزگاکان .
6-  به‌هێزکردنى ده‌سه‌ڵاتى مه‌ده‌نى‌و دورخستنه‌وه‌ى سوپا له‌ ململانێ سیاسیه‌کان .
7- پێویسته‌ له‌زوترین کاتدا سه‌رژمێریه‌کى گشتى پاک و پیشه‌یانه‌ له‌عیراق به‌ چاودێرى رێکخراوێکى تایبه‌تمه‌ندى  نێوده‌وڵه‌تى پڕۆفیشناڵ ئه‌نجام بدرێت .
8- قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌وانه‌ى له‌ ده‌رئه‌نجامى ناجێگرى بارودۆخى ئاسایش دواى ساڵى 2003 زیانیان  به‌رکه‌وتووه‌ . 
9- ڕێزگرتن له‌بنه‌ماکانى مافى مرۆڤ و ئازادیه‌ تاکه‌سیه‌کان و ، فه‌راهه‌مکردنى ئازادى ڕاده‌ربڕین و کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌.

سێیه‌م : پرسى ئابوورى و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ 
1ـ باشترکردنى ژیان و گوزه‌رانى چین و توێژه‌کان،له‌رێگاى چاودێرى کردنى   لایه‌نى که‌مى هاوسه‌نگى له‌نێوان بازاڕ و داهاتدا .
2ـ بنیاتنانه‌وه‌ى ژێرخانى ئابوورى (  کشتوکاڵ و پیشه‌سازى و  کاره‌با و  گه‌شت وگوزا ر و  که‌رتى نه‌وت  و  گاز ) به‌چاودێرى حکومه‌ت .
3ـ په‌یڕه‌و کردنى شه‌فافیه‌ت له‌داهات و بوودجه‌ و خه‌رجیه‌کانى حکومه‌ت بۆ خزمه‌تکردن به‌ هاووڵاتیان، زامنکردنى پشکى   هاووڵاتیان له‌داهاتى نه‌وتدا .
4ـ بووژاندنه‌وه‌ى گونده‌کان و  هاریکاریکردنى جوتیاران به‌ دابینکردنى ته‌واوی پێداویستیه‌ کشتوکاڵی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوریه‌کان .
5ـ به‌کارهێنانى ته‌کنه‌لۆژیاى سه‌رده‌میانه‌  له‌ کشتوکاڵ و ئاژه‌ڵدارى و به‌خێوکردنى  په‌له‌وه‌ر و ماسى  ... هتد .
6ـ په‌ره‌پێدان و رێکخستنى بانکه‌کان به‌پێى سیسته‌مى تازه‌ى بانک و، هه‌وڵدان بۆ راِکێشانى سه‌رمایه‌ى ده‌ره‌کى بۆ پڕۆژه‌ ستراتیژه‌یه‌کانى ده‌وڵه‌ت.
7- رێکخستن باشترکردنى یاساى وه‌به‌رهێنان له‌ عیراق به‌ شێوه‌یه‌ک له‌ خزمه‌ت خه‌ڵکیدا بێت.

چواره‌م : پرسى خزمه‌تگوزاریى و  کۆمه‌ڵایه‌تى
1ـ  دابینکردنى هه‌لى کار و داڕشتنى به‌رنامه‌ى زانستى بۆچاره‌سه‌ر کردنى کێشه‌ى بێ کارى له‌هه‌ردوو که‌رتى گشتى و تایبه‌تدا .
2ـ گرینگى دان  به‌سیسته‌مى نه‌خۆشخانه‌ گشتیه‌کان و به‌رزکردنه‌وه‌ى ئاستى خزمه‌تگوزارى تێیانداو ، و  ده‌سته‌به‌رى بیمه‌ى ته‌ندروستى و چاودێرى و هاوکاریکردنى  به‌رده‌وامى ئه‌و که‌سانه‌ى که‌نه‌خۆشى درێژخایه‌نیان هه‌یه‌ .
3ـ دابینکردنى شوێنى نیشته‌جێبوون بۆ هه‌موو خێزانێک به‌ بێ‌ جیاوازى.
4ـ پێشخستنى به‌رنامه‌ى خوێندن له‌رووى سیسته‌م و بیناو به‌رزکردنه‌وه‌ى ئاستى که‌رتى په‌روه‌رده‌‌و خوێندن به‌سوود وه‌رگرتن له‌سیسته‌مه‌ نوێ و هاوچه‌رخه‌کانى جیهان  .
5ـ ڕه‌خساندنى هه‌لى به‌شدارى کردنى لاوان له‌هه‌موو پێگه‌ و نێوه‌نده‌کانى کۆمه‌ڵگا، وه‌ گرینگى دان به‌ به‌هره‌و توانایان.
6ـ به‌رنامه‌سازى بۆ هوشیارکردنه‌وه‌و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى هه‌مووجۆره‌کانى توندوتیژى له‌کۆمه‌ڵگا . 
8ـ ده‌سته‌به‌رى ته‌واوی مافه‌کانى ژنان و ره‌خساندنى هه‌لى به‌شدارى پێکردنیان له‌هه‌موو کایه‌کانى کۆمه‌ڵگا . 
9- بایه‌خدان  به‌ کارى سه‌ندیکایى و رێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى  بۆ فراوانکردنى گیانى ته‌بایى و پێکه‌وه‌ ژیان .

پێنجه‌م : گرینگى دان به‌ بوارى ئاو و ژینگه‌ 
1ـ دروستکردنى به‌نداو و به‌کارهێنانى له‌بوارى کشتوکاڵ و ده‌ستکه‌وتنى ته‌زووى کاره‌با وکه‌رتى  گه‌شت وگوزار .
2- ـ به‌رزکردنه‌وه‌ى ئاستى وشیارى تاک له‌ به‌کارهێنانى ئاو و به‌فیڕۆنه‌دانى ئه‌و سامانه‌ سروشتیه‌  .
3ـ گرینگى دان به‌ ئاودێرى و دروستکردن و دانانى وێستگه‌ى پاکژکردنه‌وه‌ى پاشماوه‌کانى ئاوى به‌کارهاتوو .
4ـ گرینگى دان به‌ سه‌وز کردنى شار و شارۆچکه‌کان و ناوچه‌ ئاوه‌دانیه‌کان، هه‌موو چاڵاکیه‌کانى وه‌به‌رهێنان له‌ بوارى بیناسازى و پیشه‌سازى و پیشه‌وه‌رى پابه‌ند بکرێت به‌ پاراستنى ژینگه‌ .
5ـ جێبه‌ جێکردنى  رێوشوێنى یاسایى به‌مه‌به‌ستى ڕێگرتن له‌پیسبوونى ژینگه‌‌و ناساندن و خستنه‌رووى گرفته‌ ژینگه‌یه‌کان و به‌رزکردنه‌وه‌ى ئاستى وشیارى و ڕۆشنبیرى تاک بۆ پاراستنى ژینگه‌ .
6ـ کاراکردنى  فه‌رمانگه‌کانى کۆنتڕۆڵى جۆرى ، بۆڕێگرتن له‌ به‌کاربردنى کاڵا و ده‌رمانى خراپ و زیانبه‌خش بۆ مرۆڤ و ژینگه‌ .


زۆرترین خوێندراو