ئه‌نجامدانی کۆبوونه‌وه‌ى فراوان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له‌ پێشمه‌رگه‌کانی (حسدک) بۆ پشتیوانى له‌لیستى هاوپه‌یمانى نیشتمانى کوردستانى

4/17/2014 5:23:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

له‌ ده‌ڤه‌ری شاره‌زوور و به‌ ئاماده‌بوونی محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود و عه‌بدوڵای حاجی مه‌حمود به‌رپرسی که‌مپینی هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌ شاره‌زوور و ژماره‌یه‌ک له‌ ئه‌ندامانی که‌مپینی هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌ حه‌وزه‌ى شاره‌زوور کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له‌ پێشمه‌رگه‌کانی حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان ئه‌نجامدرا.

سه‌ره‌تای کۆبوونه‌وه‌که‌ به‌ساتێک وه‌ستان بۆ گیانی پاکی شه‌هیدانی کوردستان ده‌ستیپێکرد.

سه‌ره‌تا به‌رێز محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود رایگه‌یاند"  پێشمه‌رگه‌ خه‌باتکه‌ر و گیانفیدای دوێنێ و به‌دیهێنه‌ر و ئازادکه‌ری ئه‌مڕۆی کوردستانن و له‌ ئێستاشدا ئه‌رکی پاراستی سه‌ر و ماڵ و سنوری کوردستانیان پێ سپێردراره‌، له‌هه‌ردوو خه‌باتی شاخ و شار، پێشمه‌رگه‌ گه‌وره‌ترین ئه‌رکی پێسپێردراوه‌ و له‌هه‌موو ئه‌و ئه‌رکانه‌شدا به‌ده‌ست هێناوه‌.

له‌ به‌شێکی دیکه‌ی وته‌کانییدا سه‌رۆکی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی تیشکی خسته‌ سه‌ر ئه‌و سه‌روه‌رییانه‌ى که‌ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌ شۆرشی رزگاری خوازی کوردستاندا و به‌رێزیان رایگه‌یاند" ئه‌گه‌ر ئاوڕبده‌ینه‌وه‌ بۆ خه‌باتی پێش راپه‌رینی به‌هاری ساڵی 1991، ئه‌و راستییه‌ ده‌رده‌که‌وێت هێزی پێشمه‌رگه‌ى حسدک له‌ شه‌ری وه‌ده‌ستهێنانی ئازادی بۆ کوردستان خه‌باتی بێووچانی کردوه‌، له‌و پێناوه‌شدا به‌ هه‌زاران شه‌هیدی داوه‌، به‌ ده‌یان داستانی دژ به‌ رژێمی به‌عسی له‌ناوچوو تۆمارکردوه‌، به‌عس هه‌وڵی سرینه‌وه‌ى ناسنامه‌ى کوردی دا، به‌ڵام پێشمه‌رگه‌کان و هێزه‌کانی حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان ، له‌پێشه‌وه‌ى به‌ره‌ی جه‌نگدا بوون و هه‌وڵه‌کانی به‌عسیان نه‌زۆک کرد.

هه‌روه‌ها محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود له‌ کۆتایی وته‌کانیدا رایگه‌یاند" له‌ کارنامه‌ى لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی و کاندیده‌کانی حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان ، پێشینه‌ی کاره‌کانیان خزمه‌تی زیاتری هێزى پێشمه‌رگه‌ و خانه‌واده‌کانیانه‌، بۆیه‌ ده‌بێت رێز له‌ پێشمه‌رگه‌ بگیرێت و خه‌باته‌که‌ى به‌رز بنرخێنرێت.

دواتر عه‌بدوڵای حاجی مه‌حمود به‌رپرسی که‌مپینه‌کانی هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ڤه‌ری شاره‌زوور له‌ وته‌یه‌کیدا باسی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کرد و وتی" لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی به‌ ژماره‌ 80 و بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ ژماره‌ 212 به‌شداریکردوه‌، کاندیده‌کانی حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌ لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی، له‌سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا پێکهاتووه‌، که‌سانی به‌ ئه‌زموون و خاوه‌ن بڕوانامه‌ن، خاوه‌نی شه‌هید و قوربانیانی ئه‌نفال و کیمیابارانه‌که‌ن، متمانه‌ دان به‌ کاندیده‌کانی حسدک، مسۆگه‌رکردنی ژیانێکی شایسته‌ و له‌باره‌ بۆ ته‌واوى کوردستانیان له‌ هه‌رشوێن و جێگایه‌ک بن.

هه‌روه‌ها به‌رپرسی که‌مپینی هه‌ڵبژاردنه‌کانی بازنه‌ى شاره‌زوور تیشکی خسته‌ سه‌ر  گرنگی پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن و وتی" پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌ر وڵاتێکی جیهان به‌ مانای دیموکراتی ته‌واو دێت وهاوڵاتیان نوێنه‌ری خۆیان ده‌ستنیشان ده‌که‌ن، له‌ کوردستان و عێراقدا ماوه‌یه‌کی که‌مم له‌به‌رده‌ست ماوه‌ بۆ ده‌ستپێکردنی ئه‌و پرۆسه‌یه‌، بۆیه‌ داواکارین لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی و کاندیده‌کانی حسدک، جێی متمانه‌ى جه‌ماوه‌رى کوردستان بن و متمانه‌ى خۆیان به‌کاندیده‌کان ببه‌خشن.

له‌ کۆتایی لێدوانه‌که‌یدا، عه‌بدوڵای حاجی مه‌حمود، داوای له‌ جه‌ماوه‌رى کوردستان و پێشمه‌رگه‌ و که‌س و کاری قوربانیانی ئه‌نفال و خانه‌واده‌ى قوربانیانی کیمیابارانه‌که‌ و چین و توێژه‌کانی دیکه‌ى کوردستان کرد، پشتگیری خۆیان بۆ لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی و کاندیده‌کانی حسدک ده‌رببڕن و لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی به‌ره‌و سه‌رکه‌وتن ببه‌ن.

له‌ کوتایی کۆبونه‌وه‌که‌دا، نزار محه‌مه‌د به‌رپرسی مه‌کته‌بی ئامار و هه‌ڵبژاردنه‌کانی حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان روونکردنه‌وه‌یه‌کی له‌سه‌ر چۆنێتی به‌شداریکردن له‌ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌که‌ و چۆنێتی ده‌ستنیشانکردنی کاندیده‌کانی حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی هه‌رێم به‌ ژماره‌ 80 و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی هێراق ژماره‌ 212 دا و روونیکرده‌وه‌، که‌ به‌شداریکردن به‌ شێوه‌ی کارتی ئه‌لیکیترۆنییه‌ و هه‌ر هاوڵاتیه‌ک کارتی ده‌ننگدان له‌گه‌ڵ خۆی نه‌بات بۆ ئه‌و بنکه‌یه‌ی ده‌نگی لێده‌دات، مافی به‌شداریکردنی نابێت.سه‌ردانی چه‌ند خانه‌واده‌یه‌کی شه‌هیدان.


زۆرترین خوێندراو