شاندێکى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان سه‌ردانى چه‌ند خانه‌واده‌یه‌کى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدانیان کرد

4/17/2014 6:31:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز 

له‌درێژه‌ى بانگه‌شه‌ بۆ کاندیده‌کانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌ لیستى هاوپه‌یمانى نیشتیمانى کوردستان، شاندێک که‌پێکهاتبوون له‌ هه‌ڤاڵان تانیا تاهیر ئه‌ندامى یه‌ده‌گى مه‌کته‌بى سیاسى و سه‌رپه‌رشتیارى په‌یمانگاى پێگه‌یاندنى کادیران و شێخ حه‌سیب شوانى لێپرسراوى مه‌کته‌بى شه‌هیدان و هاوڕێ له‌گه‌ڵ جه‌بار ساڵح خه‌لیفه‌ و سه‌عاده‌ت مه‌جید سوڵتان ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى راوێژکارى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان ، سه‌ردانى چه‌ند خانه‌واده‌یه‌کى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدانى حزبیان کرد.

له‌سه‌ره‌تادا شاندى حزب سه‌ردانى ماڵى شه‌هیدان سواره‌ سیوه‌یلى و محه‌مه‌د سیوه‌یلیان کرد و  له‌لایه‌ن خانه‌واده‌ى شه‌هیدانه‌وه‌ به‌گه‌رمى پێشوازى کران.

له‌و دانیشتنه‌دا شاندى حزب تیشکیان خسته‌ سه‌ر رۆڵ و پێگه‌ى حسدک له‌ خه‌مخواردن و گرنگى دان به‌ ماڵباتى شه‌هیدان و پاشان باسیان له‌ سه‌ر به‌رزى هه‌ریه‌ک له‌ شه‌هید سیوه‌یلى و محه‌مه‌د سیوه‌یلى کرد و رایانگه‌یاند " شه‌هیدان هه‌میشه‌ سه‌روه‌رن و به‌دیهێنه‌رى سه‌رجه‌م ده‌ستکه‌وته‌کانى حکومه‌تى کوردستانن. هاوکات باسیان له‌ لیستى هاوپه‌یمانى نیشتیمانى کوردستانى  و کاندیده‌کانى حسدک کرد و رایانگه‌یاند" کاندیدانى لیستى هاوپه‌یمانى نیشتیمانى حسدک هه‌ڵقوڵاى چین و توێژه‌کانى ناو جه‌ماوه‌رى کوردستانن، کوێ‌ و کچى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدانن، بۆیه‌ ده‌نگدان به‌ کاندیده‌کانى حسدک له‌ لیستى هاوپه‌یمانى نیشتیمانی، ده‌نگدانه‌ به‌ خوێنى شه‌هیدان و به‌فیڕۆ نه‌چوونى خه‌باتیان.

لاى خۆشیانه‌وه‌، بنه‌ماڵه‌ى شه‌هیدان سواره‌ سیوه‌یلى و محه‌مه‌د سیوه‌یلی، جارێکى دیکه‌ پشتگیرى خۆیان بۆ حسدک و کاندیدانى حسدک له‌ لیستى هاوپه‌یمانى نیشتیمانى کوردستانى دووپاتکرده‌وه‌ و رایانگه‌یاند" ده‌نگدان به‌ کاندیده‌کانى لیستى هاوپه‌یمانى نیشتیمانى کوردستانى رۆحى شه‌هیدان ئاسوده‌ ده‌کات.

پاشان شاندى حزب سه‌ردانى ماڵى شه‌هیدان عیسا محه‌مه‌د فه‌ره‌ج و به‌کر محه‌مه‌د فه‌ره‌ج و به‌کر محه‌مه‌د فه‌ره‌ج، یان کرد و له‌لایه‌ن خانه‌واده‌ى شه‌هیدانه‌وه‌ پێشوازییه‌کى گه‌رمیان لێکرا.

له‌سه‌ره‌تاى سه‌ردانه‌که‌، شاندى حسدک، باسیان له‌ سه‌روه‌رى و قاره‌مانى هه‌ر سێ براى شه‌هید کرد و رایانگه‌یاند" شه‌هیدان عیسا محه‌مه‌د فه‌ره‌ج و به‌کر محه‌مه‌د فه‌ره‌ج وعومه‌ر محه‌مه‌د فه‌ره‌ج ئه‌و سێ پێشمه‌رگه‌ و خه‌باتگێره‌ن که‌ هه‌میشه‌ له‌ هزر و بیرى هه‌مووماندا ده‌ژین، که‌ قاره‌مانانه‌ تا دوا دڵۆپى خوێنیان خه‌باتیان کرد و سه‌ربه‌رزانه‌ گیانیان پێشکه‌ش به‌ ئازادى کوردستان کرد.

ته‌وه‌رێکى دیکه‌ى سه‌ردانى شانده‌ى حسدک، باسکردن بوو له‌ لیستى هاوپه‌یمانى نیشتیمانى کوردستانى و کاندیده‌کانى حسدک، شاندى حزب ته‌ئکیدیان کرده‌وه‌، لیستى هاوپه‌یمانى نیشتیمانى کوردستانى لیستێکه‌ هه‌وڵ ده‌دات بۆ خۆشگوزه‌رانى که‌س و کارى شه‌هیدانى کوردستان و خزمه‌تکردنى زیاترى سه‌رجه‌م خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان، له‌ نێوانیشیاندا  شه‌هیدانى حسدک توانیان به‌ خه‌باتى نه‌پساوه‌ و شۆرشکردن بۆ سه‌ربه‌رزى نه‌ته‌وه‌یه‌ک، گیانى خۆیان بکه‌نه‌ قوربانى ئازادى ئه‌مڕۆ، بۆیه‌ ده‌نگدان به‌ کاندیدانى حسدک له‌ لیستى هاوپه‌یمانى نیشتیمانى کوردستانى ده‌نگدانه‌ به‌ خه‌باتى دوێنێى شه‌هیدان و ئازادى ئه‌مڕۆ.

لاى خۆشیانه‌وه‌، خانه‌واده‌ى هه‌رسێ براى شه‌هید عیسا محه‌مه‌د فه‌ره‌ج و به‌کر محه‌مه‌د فه‌ره‌ج و عومه‌ر محه‌مه‌د فه‌ره‌ج رایانگه‌یاند" پێویسته‌ هه‌موو تاکێک متمانه‌ به‌ کاندیده‌کانى حسدک له‌ لیستى هاوپه‌یمانى نیشتیمانى کوردستانى ببه‌خشێت، چونکه‌ به‌رژه‌وه‌ندى گه‌ل له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانیانه‌ و حسدکیش خاوه‌نى ده‌ریایه‌ک خوێنى شه‌هیده‌.

دواتر تانیا تاهیر ئه‌ندامى یه‌ده‌گى مه‌کته‌بى سیاسى و سه‌رپه‌رشتیارى په‌یمانگاى پێگه‌یاندنى کادیران و شێخ حه‌سیب شوانى لێپرسراوى مه‌کته‌بى شه‌هیدان و هاوڕێ له‌گه‌ڵ جه‌بار ساڵح خه‌لیفه‌ و سه‌عاده‌ت مه‌جید سوڵتان ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى راوێژکارى (حسدک)، سه‌ردانى ماڵى شه‌هید محه‌مه‌د مه‌حمود حسێنیان کرد و له‌لایه‌ن خانه‌واده‌ى شه‌هیده‌وه‌ به‌ گه‌رمى به‌خێرهاتنیان لێکرا.

له‌و سه‌ردانه‌دا هه‌ڤاڵانى حزب دواى هه‌واڵپرسین له‌ ژیان و گوزه‌رانى خانه‌واده‌ى شه‌هید محه‌مه‌دیان پرسى و دواتر باسیان له‌ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانى هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق کرد و رایانگه‌یاند" میلله‌تى کورد له‌به‌رده‌م پرسێکى چاره‌نووسسازدایه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ جه‌ماوه‌رى کوردستان خه‌بات و رابردووى پێشترى لایه‌نى سیاسى و ئه‌زموونى کاندیده‌کان بکه‌نه‌ کارتى ده‌نگدانیان، له‌و نێوه‌نده‌شدا حسدک و کانیده‌کانى رابردوویه‌کى پرشنگدار و ئه‌زمونێکى جیاوازترى هه‌یه‌ بۆ خزمه‌تکردن به‌ جه‌ماوه‌رى کوردستان.

پاشان خانه‌واده‌ى شه‌هید محه‌مه‌د پشتگیرى خۆیان بۆ لیستى هاوپه‌یمانى نیشتیمانى کوردستانى و کانیده‌کانى حسدک دووباتکرده‌وه‌ و رایانگه‌یاند" وه‌ک چۆن له‌ پێشدا کاریان بۆ سه‌رخستنى حسدک کردوه‌، له‌ ئێستاشدا هه‌وڵه‌کانیان بۆ سه‌رخستنى کاندیده‌کانى حسدک له‌ لیستى هاوپه‌یمانى کوردستانى نیشتیمانى به‌رده‌وام ده‌بێت.

له‌ دوا وێستگه‌ى سه‌ردانه‌که‌یاندا، هه‌ڤاڵانى حزب، ماڵى شه‌هید مه‌جید محه‌مه‌د کاکه‌یى به‌سه‌ر کرده‌وه‌ و رۆڵى ملازم مه‌جیدیان له‌ شۆرشى رزگارى خوازى گه‌لى کورد به‌رز نرخاند باسیان له‌وه‌کرد، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌بێت خانه‌واده‌ى شه‌هیدان سودمه‌ندى یه‌که‌م بن و ده‌بێت هه‌موو پێداویستییه‌کانى ژیان بۆ کور و کچ و خێزانى شه‌هیدان ده‌سته‌به‌ر بکرێت، چونکه‌ گیان به‌خشین به‌ خاک و نیشتیمان له‌ هه‌ر خه‌باتێکى دیکه‌ به‌رز و پیرۆزتره‌.

دواتر باس له‌ پرسى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان کرا و هه‌ڤاڵانى حزب رایانگه‌یاند" له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا حسدک به‌ هاوپه‌یمانییه‌تیه‌ک به‌شدارى له‌ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانى هه‌رێم به‌ ژماره‌ 80 و ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ ژماره‌ 212 ده‌کات و کاندیده‌کانى حسدک که‌سانى شیاو و لێهاتوون و ئه‌زموونى به‌رێوه‌بردن و سه‌رجه‌م کایه‌کانى ژیاندا ئه‌زموونیان هه‌یه‌، جگه‌ له‌وه‌ى خاوه‌نى بروانامه‌ى به‌رزن و ده‌یانه‌وێت خزمه‌تى باشتر و باشتر بێشکه‌ش به‌ کوردستان و له‌سه‌روشیانه‌وه‌ خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان بکه‌ن.

هاوکات بنه‌ماڵه‌ى شه‌هید ملازم مه‌جید، باسیان له‌ لیستى هاوپه‌یمانى نیشتیمانى کوردستانى و کاندیده‌کانى حسدک کرد و رایانگه‌یاند" لیستى هاوپه‌یمانى نیشتیمانى کوردستانى لیستى هه‌موو چین و توێژه‌کانى کوردستانه‌، لیستى هه‌ژاران و فه‌رمانبه‌ران و بێکاران و مامۆستایان و کاسبکارانه‌، بۆیه‌ سه‌رکه‌وتنى لیستى هاوپه‌یمانى کوردستانى و کاندیده‌کانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان سه‌رکه‌وتنى جه‌ماوه‌رى کوردستانه‌.


زۆرترین خوێندراو