به‌رێز محمه‌دى حاجى مه‌حمود چاویکه‌وت به‌ ژماره‌یه‌ک له‌که‌سایه‌تى ناوچه‌کانى شاره‌زوور

4/18/2014 9:56:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مرۆ به‌رێز محمه‌دى حاجى مه‌حمود سه‌رۆکى هاوپه‌یمانى نیشتمانى کوردستانى له‌باره‌گاى تایبه‌تى خۆى له‌گوندى گوڵه‌خانه‌ى ده‌ڤه‌رى شاره‌زوور چاویکه‌وت به‌ ژماره‌یه‌ک له‌که‌سایه‌تى ناوچه‌کانى که‌وچک تاش و قاڵیجۆو موان.

له‌دیدارێکدا به‌رێز محمه‌دى حاجى مه‌حمود تیشکى خسته‌سه‌ر ره‌وشى سیاسى له‌ عێراق و هه‌رێمى کوردستان به‌تایبه‌تى کێشه‌کانى نێوان هه‌ولێر وبه‌غداو پرسى نه‌ناردنى بودجه‌ له‌لایه‌ن حکومه‌تى ناوه‌ندیه‌وه‌ ،هه‌وه‌ها جه‌ختى له‌سه‌ر هه‌رچى زووه‌ پێکهێنانى حکومه‌تى نوێى هه‌رێمى کوردستان کرده‌وه‌ که‌ماوه‌ى چه‌ندین مانگ تێپه‌ڕیوه‌ به‌سه‌ر ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان ،به‌ڵام تائێستا ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان هه‌ڵنه‌بژێردراوه‌ وحکومه‌تیش پێک نه‌هێندراوه‌، ئه‌مه‌شى گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ نه‌گیشتن به‌رێکه‌وتن له‌لایه‌ن به‌شداربوانى هه‌ڵبژاردنه‌که‌و به‌پێویستیشى زانى هه‌رچى زووه‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان بگه‌نه‌ رێکه‌وتن و کۆتایى به‌و قه‌یرانه‌ بهێن وبه‌رژه‌وه‌ندى گه‌ل و جه‌ماوه‌ر بخه‌نه‌ سه‌رو به‌رژه‌وه‌ندى حزبایه‌تیه‌وه‌ .

سه‌رۆکى هاوپه‌یمانى نیشتمانى کوردستانى به‌گرنگیه‌وه‌ باسى له‌ پرۆسه‌ى سیاسى له‌ عێراق و هه‌رێمى کوردستان و پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کانى وه‌ک پرۆسه‌یه‌کى دیموکراسى و مۆدێرن بۆ  ده‌ستاوده‌ستکردنى حکومرانى وڵات له‌رێگاى سندوقه‌کانى ده‌نگدانه‌وه‌ کرد ، ئاماژه‌شى دا به‌به‌شداریکردنى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌دا له‌نێولیستى هاوپه‌یمانى نیشتمانى کوردستانى  بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ژماره‌ 212  و ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانى هه‌رێمى کوردستان ژماره‌ 80  که‌ بڕیاره‌ پرۆسه‌که‌ له‌ کۆتایى ئه‌م مانگه‌  ئه‌نجامبدرێت، هیوایشى خواست پرۆسه‌که‌ به‌شێوه‌یه‌کى دیموکراسى به‌رێوه‌بچێت و  پرۆسه‌ى سیاسى له‌عێراق وهه‌رێمى کوردستان بباته‌پێشه‌وه‌و له‌خزمه‌تى به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاکانى گه‌لى کوردا بێت .

له‌ته‌وه‌رێکى ترى دیداره‌که‌دا به‌رێزیان جه‌ختى له‌سه‌ر به‌رده‌وامى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌خزمه‌تکردن وداکۆکیکردن له‌مافه‌کانى میلله‌ته‌که‌ى کرده‌وه‌ وه‌ک چۆن مێژوو گه‌واهى ئه‌و راسته‌یه‌ ئه‌دات که‌ ئه‌م حزبه‌ له‌رابردوداو له‌قۆناغى خه‌باتى سه‌ختى شۆرشداپێشه‌نگى گیانفیدایى و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى زوڵمه‌کان بووه‌، ئاواش له‌ئاینده‌دا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ خزمه‌تکردنى جه‌ماوه‌رى کوردستان و له‌ورووه‌شه‌وه‌ په‌یره‌وه‌ى  سیاسه‌ته‌کانى خۆى کردووه‌ به‌شێوه‌یه‌کى سه‌رده‌میانه‌ وله‌پێناو پاراستنى دۆزى ره‌واى گه‌له‌که‌مان،له‌ئێستاشدا له‌رێگاى هه‌ڵبژاردنه‌کان و به‌لیستى هاوپه‌یمانى نیشتمانى کوردستانى به‌شداره‌ له‌پرۆسه‌ سیاسیه‌کان که‌ ئامانجى پاراستنى یه‌کریزى ماڵى کورد و دابینکردنى خۆشگوزه‌رانی  له‌پارێزگاکان و  خزمه‌تکردنى جه‌ماوه‌رى کوردستانه‌ .

سه‌رۆکى هاوپه‌یمانى نیشتمانى کوردستانى ئاماژه‌شى به‌وه‌ کرد که‌ کاندیده‌کانى نێو لیستى هاوپه‌یمانى کوردستانى ، که‌سانى لێهاتو شیاون و جێگه‌ى متمانه‌و دڵخۆشى جه‌ماوه‌رى کوردستانن بۆ نوێنه‌رایه‌تى کردنیان له‌ هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانى هه‌رێمى کوردستان ،به‌ئه‌رکى سه‌رشانى  هه‌مولایه‌کیشى زانى که‌هه‌وڵبده‌ن بۆئه‌وه‌ى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌شێوه‌یه‌کى سه‌رده‌میانه‌و دیموکراسیانه‌و دور له‌سه‌رپێچى و پشێوى به‌رێوه‌بچێت بۆ پیشاندانى رویه‌کى جوان و مۆدێرن ویه‌کتر قبوڵ کردن و ئاڵوگۆرى ده‌سه‌ڵات له‌هه‌رێمى کوردستان .

له‌ته‌وه‌رێکى ترى دیداره‌که‌دا به‌رێزیان رۆڵى که‌سایه‌تیه‌ دیارو ناوداره‌کانىبه‌رز نرخاند له‌وشیارکردنه‌وه‌ى هاوڵاتیان و پاراستنى ده‌سته‌که‌وته‌کان و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى کوردستان به‌پێویستیشى زانى هانى جه‌ماوه‌رى ناوچه‌کانیان بده‌ن  به‌گروتینه‌وه‌ به‌شدارى له‌پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانى هه‌رێم بکه‌ن .


زۆرترین خوێندراو