ته‌کیه‌، کۆبونه‌وه‌ى رێکخستنه‌کان بۆ پشتگیرى له‌لیستى هاوپه‌یمانى نیشتمانى کوردستانى ئه‌نجامدرا

4/24/2014 9:39:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مرۆ به‌ئاماده‌بونى مامۆستا صادق جه‌بارى ئه‌ندامانى مه‌کته‌بى سیاسى و خالید عه‌لى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى  و ئاکۆ عه‌لى به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى ته‌کیه‌و ئه‌ندامان وکادرانى مه‌ڵبه‌ندى ته‌کیه‌ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان کۆبونه‌وه‌یه‌ک بۆ پشتگیرى له‌لیستى هاوپه‌یمانى نیشتمانى کوردستانى وکاندیده‌کانى ئه‌نجامدرا .

 سه‌ره‌تاى کۆبونه‌وه‌که‌ به‌ساتێک وه‌ستان بۆ گیانى پاکى شه‌هیدانى حزب و گه‌ل ده‌ستى پێکرد .

پاشان  خالید عه‌لى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى دواى ئه‌وه‌ى باسى له‌ دۆخى ئێستاى هه‌رێم و عێراق و ناوچه‌که‌کرد ئاماژه‌ى به‌ نزیکبونه‌وه‌ى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق کردو گرنگى به‌شدارى کاراى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستانى  له‌نێو لیستى هاوپه‌یمانى نیشتمانى کوردستانى ئاماژه‌ پێدا ،که‌ له‌م رێگه‌یه‌وه‌ ده‌نگده‌ر ده‌توانێت ئه‌م پرۆسه‌ دیموکراسیه‌ بقۆزێته‌وه‌ بۆ چه‌سپاندنى مافه‌کانى خۆى له‌سیسته‌مى سیاسى عێراقى فیدراڵ و ده‌توانن له‌رێگه‌ى سندوقه‌کانى ده‌نگدانه‌وه‌ ده‌سته‌به‌رى داهاتوویه‌کى باشتر بکه‌ن و هه‌ر به‌و پێیه‌ى له‌قۆناغى ڕزگارى نه‌ته‌وه‌یشدا پێشه‌نگى وه‌رچه‌رخان و ده‌ستى ئاوه‌دانى و فه‌راهه‌مکردنى ئازادى بون بۆ خه‌ڵکى کوردستان . 

پاشان  مامۆستا سادق جه‌بارى ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى له‌ وته‌یه‌کیدا باسى له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانى هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق کرد و وتی" لیستى هاوپه‌یمانى نیشتیمانى کوردستانى به‌ ژماره‌ 80 و بۆ پارێزگاکانى هه‌رێم و  به‌ ژماره‌ 212 بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌شداریکردوه‌ وکاندیده‌کانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌ لیستى هاوپه‌یمانى نیشتمانی، له‌سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کانى کۆمه‌ڵگا پێکهاتووه‌، که‌سانى به‌ ئه‌زموون و خاوه‌ن بڕوانامه‌ن، خاوه‌نى شه‌هید و قوربانیانى ئه‌نفال و کیمیابارانه‌که‌ن.  

هه‌روه‌ها تیشکى خسته‌ سه‌ر رۆڵى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌پرسه‌ چاره‌نوس سازه‌کان و خه‌باتى بێوچانى له‌پێناو گه‌لى کورد هه‌رله‌ قۆناغى شۆرشه‌وه‌ تا ده‌گاته‌ ئه‌مرۆ که‌هه‌میشه‌ له‌نێو جه‌ماوه‌ردابووه‌ له‌گه‌ڵ خه‌م  و ئازاره‌کانى هاوڵاتیان ژیاوه‌و داکۆکیارى سه‌رجه‌م چین وتێژه‌کانى کۆمه‌ڵگابووه‌ ، ئاماژه‌شى به‌وه‌دا که‌حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان پشگیرى ته‌واوى له‌ مافه‌کانى که‌سوکارى قوربانیانى ئه‌نفال کردووه‌و به‌رده‌وامیشه‌ بۆ دابینکردنى ژیانێکى شایسته‌ و خۆشگوزه‌رانى بۆ که‌سوکارى ئه‌نفالکراوان وسه‌رجه‌م جه‌ماوه‌رى کوردستان . 

له‌ته‌وه‌رێکى ترى وته‌کانیدا مامۆستا سادق جه‌بارى گرنگى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى بۆ ئاماده‌بوان شیکرده‌وه‌، به‌شداریکردنى هه‌موو تاکێک له‌پرۆسه‌ى سیاسى وڵاتدا به‌مافێکى تایبه‌تى خۆى له‌قه‌ڵه‌مدا  تارۆڵى هه‌بێت له‌وپرۆسه‌یه‌دا له‌رێگاى ده‌نگدانه‌وه‌ که‌ئه‌مه‌ش ماناى دیموکراتى وحوکمى جه‌ماوه‌رى ده‌گه‌یه‌نێت  که‌هاوڵاتیان له‌رێگاى سندوقه‌کانى ده‌نگدانه‌وه‌ نوێنه‌رى خۆیان ده‌ستنیشان ده‌که‌ن، له‌ئێستاشدا  هه‌رێمى کوردستان وعێراق به‌ره‌وه‌ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ده‌چێت  ،بۆیه‌ پێویسته‌ سه‌رجه‌م هاوڵاتیان به‌شداربن له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌نجومه‌نى نۆنه‌رانى عێراق و ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانى هه‌رێمى کوردستان که‌بڕیاره‌ له‌کۆتاى ئه‌م مانگه‌ ئه‌نجام بدرێت .

داواشیکرد هه‌موولایه‌ک هه‌وڵه‌کانیان چڕبکه‌نه‌وه‌ بۆ سه‌رخستنى لیستى هاوپه‌یمانى نیشتیمانى کوردستانى و کاندیده‌کانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان ، متمانه‌ى خۆیان به‌کاندیده‌کان ببه‌خشن ،ئه‌وه‌شى خسته‌روو که‌پاڵپشتى کردن و ده‌نگدان به‌ لیستى هاوپه‌یمانى نیشتمانى کوردستان ژماره‌ (212) بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و ژماره‌ 80 بۆ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانى هه‌رێم و سه‌رخستنى کاندیده‌کانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان شێوازێکى نوێى خه‌باى سه‌رده‌میانه‌یه‌و  ده‌توانن له‌ورێگایه‌وه‌ داهێنانى  گه‌وره‌ بکه‌ن و هۆشیارى و  شکۆى تاکه‌کان بگه‌یه‌ننه‌ ئاستى شانازى کردن . بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌ش جێگه‌و پێگه‌ى دوستان و لایه‌نگرانى  حزبى سۆسیالیستى  بۆ هه‌موو قۆناغێک به‌ پێویست له‌قه‌ڵه‌مدا ،چونکه‌ ئه‌وان وه‌ک چینێکى گرنگ و زیندوى کۆمه‌ڵگه‌که‌مان ده‌توانن به‌شێک بن له‌ پێشخستنى ئه‌زمونى کوردستان و هه‌موو ئه‌و مافانه‌ى دیکه‌ش که‌ هێشتا خه‌باتى به‌رده‌وامى ده‌وێت .


زۆرترین خوێندراو