بروسکه‌ی هاوخه‌مى به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود بۆ هه‌ڤاڵ قادر ئه‌حمه‌د عوسمان

7/26/2014 4:18:00 AM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود، به‌بۆنه‌ى کۆچى دوایى دایکى هه‌ڤاڵ قادر ئه‌حمه‌د عوسمان ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى  حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان ‌ بروسکه‌یه‌کى هاوخه‌میى ئاراسته‌ى  بنه‌ماڵه‌که‌یان ده‌کات ،که‌ئه‌مه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تی:

به‌ڕێز هه‌ڤاڵ / قادر ئه‌حمه‌د عوسمان

به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌کى زۆره‌وه‌ هه‌واڵى کۆچى دوایى دایکى به‌ڕێزتانم پێگه‌یشت، به‌و بۆنه‌یه‌‌وه‌ پرسه‌و هاوخه‌مى خۆمان ئاراسته‌ى ئێوه‌و بنه‌ماڵه‌ به‌ڕێزه‌که‌تان ده‌که‌م و له‌خواى گه‌وره‌ داواکارم خوالێخۆشبوو به‌ به‌هه‌شتى به‌رین شادبکات و دواخه‌م و ناخۆشى خانه‌واده‌که‌تان بێت.

انا لله‌ و انا الیه‌ راجعون

دڵسۆزتان
محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود


زۆرترین خوێندراو