به‌ڕێزمحه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود چاویکه‌وت به‌وه‌فدێکى هه‌ردوو مه‌ڵبه‌ندى سۆران و هه‌ولێرو ژماره‌یه‌ک له‌پێشمه‌رگه‌ى دێرینه‌کانى (حسدک)

8/20/2014 3:41:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز
 
 پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 20 ى ئابى 2014 به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌ باره‌گاى فه‌رمانده‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ له‌شارى که‌رکوک به‌ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانى مه‌کتبه‌ى سیاسى وئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى و ده‌زگاى پێشمه‌رگه‌ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان ، له‌شارى که‌رکوک   چاویکه‌وت به‌وه‌فدێکى هه‌ردوو مه‌ڵبه‌ندى هه‌ولێرو سۆران  و ژماره‌یه‌ک له‌پێشمه‌رگه‌ى دێرینى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان . 

له‌ میانه‌ى دیارێکدا باس له‌ بارودۆخى کوردستان وعێراق و ناوچه‌که‌ کرا ، ئه‌و ئاڵۆزیانه‌ى چه‌ند ناوچه‌یه‌کى عێراقى گرتۆته‌وه‌ که‌بوه‌ته‌ مایه‌ى مه‌ترسى بۆسه‌ر خاکى پیرۆزى کوردستان له‌ ناوچه‌ ئازاد کراوه‌کانى کوردستان له‌ دواى هێرشه‌کانى چه‌کداره‌کانى داعش که‌ له‌ به‌روارى 11-6 هێرشى کرده‌ سه‌ر شارى موسڵ و داگیرکردو دواتریش پێشڕه‌ویان بۆ چه‌ند ناوچه‌یه‌کى تریان کرد و هه‌وڵیاندا به‌ره‌و خاکى کوردستان هێرش بکه‌ن ،تاگه‌یشته‌ داگیر کردنى شه‌نگال وزممارو که‌چه‌ندین کوردى ئێزدى بونه‌ قوربانى وبه‌هه‌زاران ئاواره‌ى شاخه‌کان بوون و که‌هه‌ڕشه‌یه‌کى گه‌وره‌بوو بۆ سه‌ر ئێزدیه‌کان و مه‌ترسى جینۆسایدى لێده‌کرا ،به‌ڵام به‌هۆى یه‌کگرتنى سه‌رجه‌م هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌یان بۆ به‌رگرتن له‌هێرشه‌کان و هه‌وڵه‌کان بۆ رزگارکردنیان له‌چیاکان توانیان خه‌ونى گڵاوى دوژمنان له‌ناوبه‌رن ،هه‌رچه‌نده‌ تائێستاش به‌هه‌زاران له‌چیاکان ماون ، بۆیه‌ ئه‌مه‌ کاره‌ساتێکى چاوه‌ڕوان نه‌کراو بوو که‌ نیگه‌رانى ناوخۆیى و هه‌رێمى و جیهانیشى لێکه‌وته‌وه‌ .

هه‌ر له‌ میانه‌ى دیاره‌که‌دا به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى  مه‌حمود تیشکى خسته‌سه‌ر بارودۆخى ئه‌منى میحوه‌رى که‌رکوک و روبه‌روبونه‌وه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ له‌به‌رامبه‌ر چه‌کدارانى داعش و ئه‌و شکسته‌ گه‌وره‌یه‌ى له‌ماوه‌ى رابردودا داعش به‌خۆیه‌وه‌ بینى ، جه‌ختیشى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌میحوه‌رى که‌رکوک له‌هه‌موو رویه‌که‌وه‌ سه‌قامگیره‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک رێگا ناده‌ن دوژمنان وناحه‌زان ئارامى شارى که‌رکوک و ده‌وروبه‌رى بشێوێنن .

به‌رێزیان ئاماژه‌شى به‌و هاوارى و پاڵپشته‌ مرۆیى وسه‌بازیه‌کان کرد که‌ه‌لایه‌ن وڵاتانى جیهانه‌وه‌  پێشکه‌ش به‌هه‌رێمى کوردستان کرا ،به‌تایبه‌تیش ولایه‌ته‌یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مه‌ریکا که‌پێشه‌نگ بوو له‌بڕیاردان بۆ هاوکارى سه‌ربازى هێزى پێشمه‌رگه‌ له‌به‌رامبه‌ر چه‌کدارانى داعش و ئه‌نجامدانى هێرشى ئاسمانى بۆ سه‌ر مۆڵگه‌کانى تیرۆرستان ، ئه‌وه‌شى خسته‌روو که‌ئاسۆیه‌کى روون بۆ گه‌لى کورد چاوه‌روان ده‌کرێت له‌م گۆرانکاریانه‌دا و هیواشى خواست کورد بتوانێت ئه‌وه‌ى به‌شه‌رو جه‌نگ به‌ده‌ستى هێناوه‌و خوێنى له‌پێناودا رشتووه‌ بیپارێزێت و له‌ده‌ستى نه‌دا ،بۆئه‌مه‌ش یه‌کریزى ماڵى کوردو یه‌گوتارى حزب ولایه‌نه‌سیاسیه‌کانى به‌پێویست زانى .

  هه‌رله‌دیداره‌که‌دا هه‌ڤاڵانى ده‌ڤه‌رى هه‌ولێر و سۆران وپێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان پشتگیرى خۆیان بۆ هێزه‌کانى پیشمه‌رگه‌ دوپاتکردوه‌  ئاماده‌یان نیشاندا بۆ پاراستنى ناوچه‌ ئازادکراوه‌کانى کوردستان له‌هه‌رمه‌ترسیه‌ک که‌روبه‌روى هه‌رێمى کوردستان ببێته‌وه‌  .


زۆرترین خوێندراو