مه‌قامى باوه‌ یادگارى کاکه‌ییه‌کان له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ ده‌ته‌قێندرێته‌وه‌

8/22/2014 1:20:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

چه‌کدارانى داعش مه‌قامى باوه‌ یادگارى کاکه‌ییه‌کانیان له‌ ناوچه‌ى خازر .
 
 به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ  22ى ئابى 2014 چه‌کدارانى داعش مه‌قامى باوه‌ یادگار که‌یه‌کێکه‌ له‌ مه‌زاره‌ پیرۆزه‌کانى کوردانى کاکه‌یى له‌ گوندى "توله‌بان" رۆژهه‌ڵاتى شارى مووسڵ ته‌قانده‌وه‌.

شایانى باسه‌ ده‌وڵه‌تى ئیسلامى له‌عێراق و شام ناسراو به‌"داعش" له‌ماوه‌ى کۆنترۆڵکردنى شارى موسڵ و ناوچه‌ سوننه‌ نشینه‌کان چه‌ندین مه‌زارى پیرۆزو گۆڕى پێغه‌مه‌رانیان ته‌قاندۆته‌وه‌ به‌بیانوى ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ شه‌ریعه‌تى ئیسلامدا ناگونجێ.


زۆرترین خوێندراو