په‌رله‌مانى کوردستان بانگهێشتى ئه‌ندامانى ده‌کات بۆ گفتوگۆ کردن له‌سه‌ر چه‌ند پرۆژه‌ یاسایه‌ک

9/1/2014 6:49:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

په‌رله‌مانى کوردستان له‌بانگهێشت نامه‌یه‌کدا داوا له‌سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى ده‌کات ئاماده‌بن بۆ دانیشـتنى کردنه‌وه‌ى خولى گرێدانى ســـاڵى یه‌که‌م له‌ خولى هه‌ڵبژاردنى چواره‌مى خۆی که‌تیایدا خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌م بۆچه‌ند پرۆژه‌ یاسایه‌ک ده‌کات ، ئه‌مه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تى :

بانگهێشت بۆگشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان
به‌پێى حوکمى بڕگه‌ (1)ى مادده‌ (5) و بڕگه‌ (2) له‌ مادده‌ى (17) له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستانى عیراق ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌موارکراودا، بڕیارماندا بانگهێشتى گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌کانى په‌رله‌مان بکه‌ین بۆ دانیشـتنى کردنه‌وه‌ى خولى گرێدانى ســـاڵى یه‌که‌م له‌ خولى هه‌ڵبژاردنى چواره‌مى په‌رله‌مانى کوردستان ـ عیراق، له‌کاتژمێر (11)ى پێش نیوه‌ڕۆى رۆژى چوارشــــــــــــه‌ممه‌ رێکه‌وتى 3/9/ 2014، تکایه‌ له‌کاتـى دیـاریکراودا ئاماده‌بن.
 
 به‌رنامه‌ى کار
 
به‌پێى حوکمى بڕگه‌ (1) له‌ مادده‌ (5) وهه‌ردوو بڕگه‌ى (2,1) له‌ مادده‌ (54) و برگه‌ (2) له‌ مادده‌ى (17) له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان ـ عیراق ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌موارکراو، بڕیاردرا کاتى دانیشتنى ده‌سپێکى خولى گرێدانى ساڵى یه‌که‌م له‌ خولى هه‌ڵبژاردنى چواره‌مى په‌رله‌مان له‌ کاتژمێر (11)ى پێش نیوه‌ڕۆ رۆژى چوار شـــــــه‌ممه‌ رێکه‌وتى 3/9/2014 بێت و به‌رنامه‌ى کارى دانیشتنه‌که‌ به‌م شێوه‌یه‌ بێت: 
یه‌که‌م: یه‌ک ده‌قیقه‌ بێ ده‌نگ وه‌ستان بۆ رێزلێنان له‌ گیانى شه‌هیدانى کوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ مارشیى نه‌ته‌وه‌یى.
دووه‌م: وتارى به‌ڕێز سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان ـ عێراق به‌بۆنه‌ى ده‌ستپێکى خولى گرێدان.
سێیه‌م: خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌م بۆ ئه‌م پڕۆژه‌ یاسا و بڕیارانه‌ى خواره‌وه‌ به‌پێى مادده‌ى (71) له‌ په‌یره‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌موارکراو: 
1ـ پڕۆژه‌ بڕیارى جینۆسایدى شنگال و ده‌وروبه‌رى. 
2ـ پڕۆژه‌ بڕیارى به‌جینۆساید ناساندنى کاره‌ساتى شه‌نگال. 
3ـ پڕۆژه‌ بڕیارى دانانى ئه‌و تاوانانه‌ى که‌ ده‌رهه‌ق به‌ گه‌لى کورد (کوردانى ئێزیدى) ئه‌نجام دراون به‌ تاوانى کۆمه‌ڵ کوژى. 
4ـ پڕۆژه‌ یاساى هه‌موارى یاساى سزادانى عێراقى ژماره‌ (11)ى ساڵى 1969. 
5ـ پڕۆژه‌ یاساى پاراستنى مافى پێکهاته‌ نه‌ته‌وه‌یى و ئایینى و مه‌زهه‌بیه‌کان له‌ هه‌رێمى کوردســـتان ـ عێراق. 
6ـ پڕۆژه‌ یاساى په‌روه‌رده‌ و خوێندن.

 


 


زۆرترین خوێندراو