به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ له‌سه‌نگه‌ره‌کانى پێشه‌وه‌ى به‌رگریدا له‌سنورى داقوق به‌سه‌رده‌کاته‌وه‌

9/2/2014 9:17:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

 پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 2 ى ئه‌یلولى 2014 به‌رێزمحه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود  به‌یاوه‌رى عبدوله‌تیف گلى نوێنه‌رى سه‌رۆکى هه‌رێم و  ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانى مه‌کته‌بى سیاسى و ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى و به‌رپرسى ده‌زگاى کاروبارى پێشمه‌رگه‌ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان  به‌مه‌به‌ستى ئاگاداربوون له‌ره‌وشى به‌ره‌کانى پێشه‌وه‌ى به‌رگرى سه‌ردانى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ى کرد له‌سنورى داقوق و له‌لایه‌ن عه‌مید محه‌مه‌د سیاسى به‌رپرسى لیواى 9ى پیاده‌ و عه‌مید فایه‌ق قادر حه‌مه‌ ساڵح جێگرى لیواى ٩ى پیاده‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ پێشوازیان لێکرا .

به‌رێز محمه‌دى حاجى مه‌حمود  له‌باره‌گاى لیواى 9 ى پایده‌ى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ  به‌رپرسانى لیواى 9 و ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌فسه‌رانى ئاسایشى داقوق و کۆمیته‌ یه‌کێتى نیشتمانى وناوچه‌ى پارتى دیمکراتى کوردستان له‌ دا قوق کۆبووه‌.

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود سوپاسى هه‌ستى دڵسۆزانه‌و قاره‌مانانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى کرد له‌به‌رامبه‌ر روبه‌روبونه‌وه‌ى داگیرکاران و به‌رگریکردن له‌خاکى پیرۆزى کوردستان ، ووتى ئێوه‌ى پێشمه‌رگه‌ى قاره‌مان   دڵسۆزى خاک ونیشتمان و قه‌ڵغانى پۆڵاینى به‌رگرى و  پارێزه‌رى هاوڵاتیان و کوردستانن ئێوه‌ سمبول وناسنامه‌ن کوردستانن .

ووتیشى : ئامانجى هه‌موومان و هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ پاراستنى خاکى پیرۆزى کوردستان و گیان وماڵى هاوڵاتیانه‌و تاپێویست بکات ئێمه‌ له‌سه‌نگه‌ره‌کانى به‌رگریدا ده‌بین و رێگه‌ به‌هیچ گروپ ورێکخراو و ده‌ستیه‌ک ناده‌ین ده‌ستدرێژى بکه‌نه‌ سه‌رخاکى پیرۆزى کوردستان و هه‌ره‌شه‌ له‌ئارامى سه‌قامگیرى  هه‌رێمى کوردستان بکه‌ن به‌توندرین شێوه‌ روبه‌رویان ده‌بینه‌وه‌ .

به‌رێز محمه‌دى حاجى مه‌حمود ده‌ستخۆشى له‌ هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ کرد بۆ ئه‌و ئازایه‌تى و قاره‌مانیه‌ى له‌چه‌ند رۆژى رابردوودا تۆماریان کرد به‌هۆى ئه‌و پێشڕه‌ویانه‌ى له‌سنوره‌کاندا به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌و بۆته‌ هۆى شکست پێهێنانى چه‌کدارانى داعش و پاشه‌کشه‌ کردنیان له‌وناوچه‌ کوردستاینه‌کان و سوپاسى هه‌ڵوێستى به‌رزو دڵسۆزانه‌ى کردن که‌له‌سایه‌ى ئه‌وانه‌وه‌  هاوڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان له‌ئارامى و ئاسایشدان . 

وتیشى ئه‌و روداوه‌ نه‌خوازراوانه‌ى روبه‌روى هه‌رێمى کوردستان بۆوه‌ به‌تایبه‌تیش ناوچه‌کانى شه‌نگار که‌ هه‌ستى مرۆڤایه‌تى هه‌ژاند و پاڵپشتى  و هاوکارى نێوده‌وڵه‌تى لێکه‌وته‌وه‌ که‌ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆى زیاتر به‌هێز کردن و به‌رزکردنه‌وه‌ى وره‌ى پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کان ،ووتیشى : پێویسته‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک به‌رگرى له‌خاکى کوردستان بکه‌ین و نابێت ته‌نها یه‌ک بست له‌نیشتمان داگیرکه‌رانى له‌سه‌ربێت ، بۆیه‌ له‌م دۆخه‌دا ئه‌رکى پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌باشیه‌ بۆ هه‌رروبه‌روبونه‌وه‌ک و پاراستنى سنورى راسته‌قینه‌ى هه‌رێمى کوردستان  .


زۆرترین خوێندراو