راگه‌یه‌نراوى مه‌کته‌بی سیاسی (حسدک) سه‌باره‌ت به‌ هێرشی داعش بۆ سه‌ر کوبانى

9/20/2014 2:36:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

مه‌کته‌بى سیاسى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان سه‌باره‌ت به‌ هێرشى چه‌کدارانى داعش بۆسه‌ر کوبانى و رۆژئاواى کوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا پشگیرى و پشتیوانى خۆى بۆ کوبانى و کوردانى رۆژئاوا دوپات کردۆته‌وه‌ ، ئه‌مه‌ده‌قى راگه‌یه‌ندراوه‌که‌یه‌ :


ڕاگه‌یه‌نراوى مه‌کته‌بی سیاسی (حسدک) سه‌باره‌ت به‌ هێرشی داعش بۆ (کوبانى)

ئاشکرایه‌ ماوه‌یه‌که‌ شه‌ڕێکى نه‌خوازراو داسه‌پا و ڕوو به‌ڕووى میلله‌تى کورد و ناوچه‌که‌ بۆته‌وه‌ و به‌شێوازێکى دڕندانه‌ و
دژ به‌مرۆڤایه‌تى به‌ناوى دینه‌وه‌ که‌وتنه‌ کوشتنى هاوڵاتیانى سڤیل بێ ئه‌وه‌ى جیاوازى له‌ نێوان هیچ نه‌ته‌وه‌ و ئاین و گه‌لێک بکه‌ن ، دواى هێرشه‌کانیان بۆسه‌ر هه‌رێمى کوردستان و ئاواره‌ کردنى برا یه‌زیدیه‌کان و مه‌سیحه‌کان ، له‌ پلانێکى داڕێژراودا هێرشیان کرده‌ سه‌ر شارى (کوبانى) ، بۆیه‌ ئێمه‌ له‌ حزبی سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان به‌هه‌موو شێوازێک پشتیوانى کوردانى ڕۆژئاوا و شارى (کوبانى) ده‌بین و چۆن پێشمه‌رگه‌کانمان به‌شدارن له‌پاراستنى سنورى هه‌رێمى کوردستان وه‌ ئاماده‌ باشن بۆ پاراستنى خاکى کوردستان شان به‌شانى هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان له‌هه‌ر شوێنێک بێت . وه‌ داواش له‌سه‌رجه‌م ووڵاتانى ئه‌وروپا و ئه‌مریکا و ئێران و تورکیا و ڕێکخراوى نێوده‌وڵه‌تیه‌کان ده‌که‌ین به‌هاناى کورده‌وه‌ بێن ، چونکه‌ دورنیه‌ کاره‌ساتێکى ترى وه‌کو شه‌نگال ڕووبداته‌وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ى (داعش)هێز و امکانیات و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نى سوپاى عێراقی که‌وتۆته‌ ده‌ست ئه‌مه‌ش واى کردووه‌ ببێته‌ مه‌ترسی بۆسه‌رجه‌م ناوچه‌که‌ به‌گشتى .

بۆیه‌ وه‌ک حزبی سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان پشتیوانى خۆمان دوپات ده‌که‌ینه‌وه‌ بۆ شارى (کوبانى). وه‌داواکارین سه‌رجه‌م هێزه‌ کوردیه‌کان یه‌کگرتووبن له‌ئاست ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ى ئه‌و مه‌ترسیانه‌ بۆ پاراستنی کوردستان و به‌دیهێنانی مافه‌نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌کان  .




مه‌کته‌بی سیاسی
حزبی سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان


زۆرترین خوێندراو