پێشمه‌رگه‌ هێرشى ده‌ستپێکردو دوو گوند کۆنترۆڵ ده‌کات

9/30/2014 4:31:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز 
 
هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان له‌ سنوورى قه‌زاى داقوق له‌ باشوورى که‌رکوک له‌پێشڕه‌ویدان و دوو گوندیان کۆنترۆڵکردووه‌ .
 
هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ به‌هاوکارى هێزه‌ ئاسمانیه‌کانى هاوپه‌یمانان  هێرشیان بۆسه‌ر مۆڵگه‌و شوێنه‌کانى چه‌کدارانى داعش ده‌سپێکردووه‌و له‌پێشڕه‌ویدان .

سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ به‌جه‌ماوه‌رنیوزى راگه‌یاند به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ 30 ى ئه‌یلولى 2014 هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ له‌ناوچه‌ى داقووق هێرشیان کردۆته‌ سه‌ر چه‌کدارانى داعش و توانیویانه‌ دوو گوندى ئه‌و ناوچه‌یه‌ کۆنترۆڵبکه‌ن .
ووتیشى هێرشه‌کانى پێشمه‌رگه‌  به‌پاڵپشتى به‌ پاڵپشتی هێزکانی ئاسمانى هاوپه‌یمانان بووه‌ ، هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ له‌ئه‌نجامدا  گونده‌کانى خالید و سه‌عدى کۆنترۆڵکردووه‌و هه‌وڵه‌کان بۆ پێشڕه‌ویکردنى زیاتر به‌رده‌وامه‌   .


زۆرترین خوێندراو