عه‌بدوڵا حاجى مه‌حمود : ئازادکردنى شه‌نگال پێویستى به‌به‌رنامه‌رێژى تۆکمه‌ هه‌یه‌

10/22/2014 3:57:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

به‌رێز عه‌بدوڵا حاجى مه‌حمود سه‌رۆکى فراکسیۆنى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌په‌رله‌مانى کوردستان و ئه‌ندامى لیژنه‌ى کاروبارى پێشمه‌رگه‌ ‌و شه‌هیدان ‌و قوربانیانى جینۆساید ‌و زیندانیانى سیاسى له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌میانه‌ى به‌رنامه‌ى پانۆڕاماى کوردسات نیوز سه‌باره‌ت به‌ ئازادکردنى شه‌نگال ووتى: هه‌رێمى کوردستان سنورێکى دورودرێژى له‌گه‌ڵ هێزه‌ تیرۆرسته‌کان هه‌یه‌ به‌تایبه‌تى داعش ، له‌هه‌رێمى کوردستان له‌خانه‌قین تاده‌گاته‌ سنور ره‌بیعه‌،بۆیه‌پێموایه‌ به‌وهێزه‌ى که‌له‌چیاى شه‌نگاڵه‌ ناتواندرێت شه‌نگال ئازاد بکرێت، هه‌وه‌ها داعشیش ناتوانێ ئه‌و هێزه‌ کۆنترۆڵ بکات که‌له‌و چیایه‌یه‌ .چونکه‌ هه‌ڵکه‌وته‌ى جوگرافیا و سه‌ختى ئه‌و چیایه‌ رێگره‌ له‌وه‌ى داعش بتوانێت چیاکه‌ بگرێت ، بۆیه‌ ده‌بێت به‌رنامه‌ى تر هه‌بێت بۆ ئازادکردنى شه‌نگال ، هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌وه‌ش پێویستى به‌هه‌مئاهه‌نگى وهاوکارى ته‌واو هه‌یه‌ ، بۆیه‌ له‌ئێستادا ئاسان نابێت بۆئه‌وه‌ى شه‌نگال ئازاد بکرێته‌وه‌ .

ووتیشى  : وه‌ک ئاشکرایه‌ په‌رله‌مان به‌ئه‌رکى خۆى هه‌ڵساوه‌و لیژنه‌ى کاروبارى پێشمه‌رگه‌ ‌و شه‌هیدان ‌و قوربانیانى جینۆساید ‌و زیندانیانى سیاسى له‌په‌رله‌مانى کوردستان میحوه‌ره‌که‌ى به‌سه‌رکرده‌وه‌وتێڕوانین و راو بیروبۆچونى خۆى به‌هه‌مئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ که‌سانى پسپۆڕ هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆکردووه‌و له‌ناوهۆڵى په‌رله‌مان گفتوگۆى له‌سه‌ر کراوه‌و به‌بڕیارێک ئاراسته‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کرا ، لیژنه‌که‌و په‌رله‌مان به‌ئه‌رکى خۆیان هه‌ستان ، به‌ڵام به‌کۆى گشتى ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ى که‌هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر واقعانه‌ بیرى لێبکه‌ینه‌وه‌ ،بمانه‌وێت به‌وهێزه‌ى که‌له‌چیاى شه‌نگاله‌ ،شه‌نگال ئازاد بکرێت ئه‌وا به‌وان ئازاد ناکرێت ،به‌ڵام بونى ئه‌و هێزه‌ له‌چیاى شه‌نگال ره‌نگه‌ کارێکى باش بێت ،ده‌بێت له‌داهاتوودا به‌رنامه‌یه‌ک هه‌بێت ،له‌ده‌ره‌وه‌ى ئیراده‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ و به‌هاوکارى عێراق و هێزه‌کانى هاوپه‌یمانى پێکه‌وه‌ ده‌کرێت شه‌نگال ئازاد بکرێته‌وه‌ .

عه‌بدوڵا حاجى مه‌حمود ئه‌وه‌شى خسته‌روو که‌به‌ده‌رله‌وه‌ى که‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانه‌وه‌ لیژنه‌ راسپێردرا بۆ به‌سه‌رکردنه‌وه‌ى ئه‌و ناوچانه‌ ،حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ له‌واقعى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ له‌ته‌واوى به‌ره‌کانى شه‌ڕ ئاگادارن  ،به‌ڵام ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئێمه‌یه‌ ئاراسته‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانمان کردووه‌ ، له‌ئێستادا هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان و هێزى تیرۆرستى نێوده‌وڵه‌تى روبه‌روى یه‌کتر بونه‌ته‌وه‌ ، ئه‌وه‌ى که‌دژه‌ تیرۆرستانه‌ ته‌نها هێزى پێشمه‌رگه‌و گه‌لى کوردستانه‌ .بۆیه‌ ئه‌و شه‌ڕگانه‌و ئه‌و به‌رانه‌ ئه‌وه‌نده‌ ته‌قه‌مه‌نى ده‌وێت که‌به‌شى ناوچه‌کان بکات ، بۆیه‌ پێموانیه‌ هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان یان وه‌زاره‌ت جیاوازى بکات له‌نێوان هیچ سنورێکى به‌ره‌کانى شه‌ڕ ،بۆیه‌ ناتواندرێت به‌ئاسانى ناتوانى هێزو ته‌قه‌مه‌نى بگه‌یه‌نیته‌ شاخى شه‌نگالو ده‌بێت له‌رێگاى فرۆکه‌وه‌ یان پارتیزانیه‌وه‌ بێت ، له‌وانه‌شه‌ له‌ئێستاشدا  سیاسه‌تى ده‌ره‌کى به‌تایبه‌تى هێزه‌کانى هاوپه‌یمانى ئازادکردنى شه‌نگال نه‌بێت ،و شه‌نگالیش  ته‌نها به‌هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان ئازاد ناکرێت .

عه‌بدوڵا حاجى مه‌حمود ئه‌وه‌شى ئاشکراکرد که‌ له‌به‌رنامه‌دایه‌ له‌رێگه‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان وه‌ک داوایان کردووه‌ وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ بانگهێشت بکرێت بۆ په‌رله‌مان و بۆئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى کاروبارى پێشمه‌رگه‌ ‌و شه‌هیدان ‌و قوربانیانى جینۆساید ‌و زیندانیانى سیاسى له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌نزیکه‌وه‌ گفتوگۆبکه‌ن .  

ووتیشى : یه‌کێک له‌وخاڵانه‌ى که‌هه‌موومان کۆکین له‌سه‌رى له‌لایه‌ن لیژنه‌که‌مانه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌هه‌وڵه‌کان چڕبکرێته‌وه‌ بۆ تێکه‌ڵکردنى هێزى پێشمه‌رگه‌و ئه‌وبۆشاییانه‌ى که‌هه‌یه‌ پڕبکرێته‌وه‌، ئێمه‌ هه‌موومان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین شه‌نگال ئازادبکرێت و هه‌وڵى بۆ ئه‌ده‌ین ،که‌سیش نیه‌ له‌گه‌ڵ ئازادکردنى شه‌نگالدا نه‌بێت ،به‌ڵام ره‌نگه‌ له‌تواناى ئێمه‌دا نه‌بێت ،بۆیه‌ ئه‌گه‌ر له‌تواناى ئێمه‌دا بوایه‌ تائێستا شه‌نگال ئازادکرابوو  ، بۆیه‌ ده‌بێت له‌سه‌ره‌وه‌ سه‌یرى واقعه‌کان بکه‌ین که‌له‌ناوچه‌که‌دا رووده‌دات ، ئه‌گه‌ر به‌خواستى ئێمه‌بوایه‌ ره‌نگه‌ هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ به‌شداریکردن له‌حکومه‌تى عێراق نه‌بوایه‌ که‌چه‌ندین مانگه‌ قوتى هاوڵاتیانى بڕیووه‌ ، له‌ئێستادا هێزێکى تیرۆرستى نێو ده‌وڵه‌تى روبه‌روى کوردستان بۆیته‌وه‌ که‌زۆرێک له‌ده‌وڵه‌تى زلهێز خۆى ده‌پارێزێت له‌و شه‌ڕه‌ ،چونکه‌ هێزى داعش هێزێکى دڕنده‌یه‌ بۆیه‌ به‌و ئاسانیه‌ هه‌رچى بمانه‌وێت بیکه‌ین ناکرێت ، شه‌رێکى گه‌وره‌   له‌هه‌رێمى کوردستان پێشمه‌رگه‌و له‌ کۆبانى هێزه‌کانى په‌یه‌ده‌ روبه‌روى داعش بۆته‌وه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ ناکۆکیه‌کان به‌لاوه‌ بنێین و یه‌کریزى و یه‌کهه‌ڵوێستى پته‌وبکه‌ین .


ڤیدیۆ ... دیدارى به‌رێز عه‌بدوڵاحاجى مه‌حمود 
 


زۆرترین خوێندراو